له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵی شۆرشه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌گۆرِدرێت
رۆژنامه‌ونووسێكی ئیسرائیلی پێشبینی ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌نووسی ئیسرائیلی له رۆژنامه‌ی هارتز، ئه‌لۆف بێن پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ شۆرش و روودانی گۆرِانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ولاَتانی عه‌ره‌بی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ش گۆرِانی به‌سه‌ر دادێت و جارێكی دیكه نه‌خشه‌یه‌كی هاوسه‌نگ پێكده‌هێنرێته‌وه، به‌شێویه‌ك هه‌ر یه‌ك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له سه‌ر ده‌ستی كورده‌كان و باشووری ئه‌فریقیاو فه‌ڵه‌ستین و بیابانی رۆژئاوا‌و باشووری یه‌مه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌رده‌گرن.
جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌لێكی ته‌واو ده‌بێت له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانی عێراق.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی ناوه‌رِاستی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ شه‌پۆڵێكی تورِه‌یی شه‌قامی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و زۆرێك له رووداوه‌كان هاتنه پێش و ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامی نوێشیان لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: المواگن نیوز له میلله‌تی توركی وه‌ریگرتووه
