\"به‌م نزیكانه ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى رِاده‌گه‌ێنرێت\"""
گوڵان/س.م
له‌میانه‌ى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌له‌ستین سوربونى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر رِاگه‌یاندنى حكومه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ دوپات كرده‌وه.
\"سه‌لام فه‌یاز\"" سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌له‌ستینى، داواى له حكومه‌تى ئیسرائیل كرد تا مانگى سێپته‌مبه‌ر(ئه‌یلول) كۆتایی به‌و داگیركاریه بهێنێت و ئه‌و جێگایانه‌ى له دواى ساڵى 1967 ـوه داگیرى كردوه ،رِاده‌ستى حكومه‌تى فه‌له‌ستینى بكاته‌وه.
فه‌یاز وتیشی: سورین له‌سه‌ر رِاگه‌یاندنى حكومه‌تێكى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆ له مانگى ئه‌یلولی داهاتودا و گه‌لى فه‌له‌ستینى ده‌توانن برِیارى چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و مافی چاره‌ى خۆنوسین بده‌ن و ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ رِابگه‌ێنن.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌له‌ستین هۆشدارى دا له به‌رده‌وامبونى ئیسرائیل له هێرشه سه‌ربازیه‌كانى دژ به دانیشتوانى كه‌رتى غه‌زه.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا وڵاتانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داوایان له هه‌ردو حكومه‌تى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كرد كه به‌دانوستان و رِێككه‌وتنى هه‌ردولا حكومه‌تى نوێى فه‌له‌ستینى رِابگه‌ێنرێت.
سه‌رچاوه/ یاهوو ، په‌یامنێر"
