قه‌زافی ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ دانوستان
به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به كێشه‌ى لیبیا و رِێگرى كردن له رِشتنى خوێنى هاوڵاتیان، یه‌كێتى ئه‌فریقا پێشنیارێكى پێشكه‌شی حكومه‌تى ئه‌و وڵاته كرد بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا و رِاگرتنى چالاكى سه‌ربازى.
یه‌كێتى ئه‌فریقا داواى له \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌و گرژى و ئاڵۆزیه‌ى وڵاته‌كه‌ى تێكه‌وتوه دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ئه‌نجام بدات و چاكسازى ئه‌نجامبدات.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى لیبیا ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنى داواكاریه‌كانى یه‌كێتى ئه‌فریقا و ئه‌و نه‌خشه‌رِێگایه‌ى بۆى داناوه.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا \""محمد زاوى\"" سه‌رۆكى پارله‌مانى لیبیا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى لیبیا ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و نه‌خشه رِێگایه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لیبیا دایناوه، و هاوكارى حكومه‌تى لیبیا ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی بۆ هاوڵاتیانى لیبی.
له نه‌خشه‌رِێگاكه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپادا داوا له حكومه‌ت ده‌كات ته‌قه‌كردن رِابگرێت و سه‌رجه‌م چالاكیه سه‌ربازیه‌كانى ناوخۆى وڵات دژ به خۆپیشانده‌ران رِابگرێت.
سه‌رۆكى پارله‌مانى لیبیا وتیشی: حكومه‌تى لیبیا پابه‌نده به وه‌ستاندنى چالاكیه سه‌ربازیه‌كانء، به‌رزنرخاندنى رِۆڵى چاودێری یه‌كێتى ئه‌فریقا به‌سه‌ر بارودۆخى لیبیادا.
شایانى باسه به‌هۆى هێرشی حكومه‌تى لیبیا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى دژیان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا و قه‌ته‌ر و توركیا و چه‌ند وڵاتێكى تر هێرشى ئاسمانیان بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانى حكومه‌تى لیبیا ده‌ست پێكردوه، ئه‌مه جگه له برِیارى سه‌پاندنى سزاى دژه فرِین به‌سه‌ر حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
