خۆپیشاندان وڵاتى به‌حرێنى گرته‌وه و ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له بارودۆخى ئه‌و وڵاته
له‌میانى ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه، خۆپیشاندان له به‌حرێن به‌رده‌وامى هه‌یه‌ء، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى وڵات بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشانده‌ران توندوتیژى به‌كارده‌هێنن.
خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌نجامدانى چاكسازى سیاسی و بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌یاندا و سوبونى خۆیان دوپات كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له خۆپیشاندان تا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژى لێكهوتهوه، و دواى كوشتنى دوو خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه، حكومه‌تى به‌حرێن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و رِوداوه.
یه‌مامه‌ى پایته‌ختى به‌حرێن بوه‌ته جێگاى سه‌رنجى ولاَتانى جیهان و هه‌ریه‌ك له وڵاتى ئه‌مه‌ریكا و سعودیه به‌گرنگیه‌وه چاودێری بارودۆخى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، نیگه‌رانى خۆی نیشاندا له به‌كارهێنانى توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانى بهحرێنىء، داواشی له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته كرد به‌بێ هیچ پاساوێك په‌نا بۆ توندوتیژى نه‌به‌ن.
سه‌رچاوه/ BBC
