ویكیلیكس: سه‌ركرده‌ى پاسه‌وانى شۆرِشی ئێران زله‌ى له ئه‌حمه‌د نه‌ژاد داوه
دواى ئه‌وه‌ى سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ى بلاَوكردهوه له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق و ئه‌فغانستان و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه ده‌رباره‌ى ئه‌مه‌ریكا، له‌دواین به‌ڵگه‌نامه‌یدا سایتى ویكیلیكس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران زلله‌ى له سه‌رۆكى ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد داوه، و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ئێران ئه‌و هه‌واڵه رِهت ده‌كاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و بروسكه نهێنیه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ده‌ستى سایتى ویكیلیكس كه‌وتوه له‌سه‌ره‌تایی ساڵى 2010ـدا سه‌ركرده‌ى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران جهنهرِال (محمد عه‌لى جه‌عفه‌ری) زلله‌یه‌كى له مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆكى ئێران داوه.
له‌به‌رامبه‌ردا (رِهمهزان شه‌ریف) وته‌بێژى فه‌رمى پاسه‌وانانى هێزى شۆرِشی ئێرانى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا ئه‌و هه‌واڵه‌ى رِهت كرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات كه سه‌رۆكى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران زله‌ى له سه‌رۆكى ئێران دابێت و رِایگهیاند:
ئه‌و ههوالاَنه دورن له رِاستیهوه كهلهسایتى ویكیلیكس بلاَوبوهتهوه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه سه‌رۆكى هێزه‌كانى شۆرِسی ئێران زلله‌ى له مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دابێت، و ئه‌و هه‌واڵه جگه له درۆ هیچى تر نییه.
وته‌بێژى فه‌رمى پاسه‌وانانى هێزه‌كانى شۆرِشی ئێران گوتیشی:
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه‌له سایتى ویكیلیكس بلاَوبونهتهوه ده‌رباره‌ى ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كى رِاستى تێدایه بهلاَم زۆرینه‌ى رِاست نیین و به‌ڵگه‌نامه‌ى دورست نیین.
شایانى باسه هێزى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران دوای شۆرِشی ئیسلامى ئێران له‌ساڵى 1979 دامه‌زراوه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى هه‌رجۆره مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئێران، و خاوه‌نى هێزێكى گه‌وره‌ى ناوخۆیه له ئێران‌دا و هه‌ردو لایه‌نى سه‌ربازى و ئابورى له خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه
