ئه‌مه‌ریكا: هه‌ڵبژاردنه‌كانى شه‌فاف نییه
ئه‌مه‌ریكا رِه‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسر ده‌گرێت و به هه‌ڵبژاردنێكى ناشه‌فاف ناوده‌بات به‌هۆى ئه‌نجامدانى خروقات له‌لایه‌ن لیستى ده‌سه‌لاَتداره‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا (فلیپ كراولی) وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنى لایه‌نگرانى ئۆپۆزسیۆن و رِێگرى كردن لێیان و ده‌ستێوه‌ردانى هێزى سه‌ربازى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى میسر ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و گومان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ده‌كات.
گوتیشى: هه‌ڵبژاردنه‌كان له میسر به شێوه‌یه‌كى ناشه‌فاف و نادادپه‌روه‌ر به‌رِێوه‌چوه حیزبی ده‌سه‌لاَتدار ده‌سه‌لاَتى خۆى به‌كارهێناوه بۆ سه‌رخستنى لایه‌نگرانى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌رسورِمانى خۆى ده‌ربرِی بۆ ئه‌نجامدانى خروقات و به‌كارهێنانى هێز و رِاوه‌دونانى لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌لایه‌ن پارتى ده‌سه‌لاَتداره‌وه.
شایانى باسه هه‌ڵبژاردنى په‌رِله‌مانى میسر له رِۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رِابردو به‌رِێوه‌چو كه زیاتر له 40 ملیۆن هاولاَتى میسر مافی به‌ژدارى كردنیان هه‌بو، و نزیكه‌ى 5هه‌زار كاندید كێبرِكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 508 كورسی په‌رِله‌مان.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتى ده‌سه‌لاَتدار سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه و له‌به‌رامبه‌ردا ئیخوان موسلمین شكستێكى گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و نه‌یانتوایوه ده‌نگێكى ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها برِیار وایه ئه‌مرِۆ 30-11 ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رِابگه‌ێنرێت.
