دایکایەتی و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و بونیادنەر
دایکایەتی یەکێکە لە گرنگترین ئەرکە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، چونکە دایک لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانی منداڵدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پێکهێنانی کەسایەتی، شێوازی بیرکردنەوە و بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو دەگێڕێت. پەروەردەی دروست لە ناو خێزانەوە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکی قوڵ و درێژخایەن لەسەر داهاتووی تاک و کۆمەڵگە دادەنێت.
دایکی هۆشیار تەنیا چاودێری گەشەی جەستەیی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵ ناکات، بەڵکو بە ڕێنمایی، گفتوگۆ و پەروەردەی بەردەوام، بنەماکانی بەرپرسیارێتی، ڕێزگرتن، خۆباوەڕی، هاوکاری و پابەندبوون بە بەها مرۆییەکان لە ناخی منداڵدا جێگیر دەکات. هەروەها هاندانی منداڵ بۆ خوێندن و فێربوون، بیرکردنەوەی سەربەخۆ، پرسیارکردن و بەکارهێنانی تواناکانی، ڕێگایەکی گرنگە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی زانادار، توانادار و بەرپرسیار.
لە کۆمەڵگەیەکدا کە پێشکەوتن و داهاتووی خۆی بە زانست، پەروەردە و توانای مرۆیی دەبەستێتەوە، پشتیوانی لە دایک و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و تواناکانی پەروەردەیی ئەو، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و بەهێز. چونکە نەوەی هۆشیار و بونیاتنەر بە پەروەردەیەکی دروست و ژینگەیەکی خێزانیی پشتیوان دروست دەبێت.
لە کۆتاییدا، دایکایەتی تەنها ئەرکێکی تایبەتی و خێزانی نییە، بەڵکو بەشێکی گرنگە لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی داهاتووی کۆمەڵگە. پەروەردەکردنی منداڵانی ئەمڕۆ، بە مانای بنیاتنانی کۆمەڵگەی سبەیە؛ چونکە ئەو نەوەیەی ئەمڕۆ بە زانست، ئەخلاق، هۆشیاری و بەرپرسیارێتی پەروەردە دەکرێت، سبەی ڕۆڵی سەرەکی لە پێشخستنی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی دەگێڕێت.

نازەنین عەزیز