بۆچی مەشقی وەرزشی گرنگە؟

بۆچی مەشقی وەرزشی گرنگە؟

مەشقی فیزیكی لە هەر تەمەنێكدا سوودی زۆری بۆ تەندروستیی جەستە و دەروون هەیە. ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بە شێوەیەكی ڕێك گرنگیی زۆری هەیە بۆ: پاراستنی هێزی ماسوولكەیی و هاوسەنگیی لەش لەكاتی هەر چالاكی و جووڵەیەكی لەشدا، پاراستنی تەندروستیی ئێسكەكان، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و خۆپاراستن لە قەڵەوی، كەمكردنەوەی ئازاری پشت و جومگەكان، سووككردنی نیشانەكانی پەستی و خەمۆكی، بەرزكردنەوەی ئاستی باوڕبەخۆبوون، باشتركردنی كوالێتیی خەو، باشتركردنی تواناكانی مێشك و هاندانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئیندۆرفینەكان Endorphins كە ماددەی كیمیایی سرووشتین لە مێشك و گلاندی پتیوتەری دەردەدرێن و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ سووككردنی ئازار و سترێس لەگەڵ باشتركردنی مەزاج و زیادكردنی هەستی پۆزەتیڤ، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2، خەمۆكی، لەگەڵ هەندێك جۆری شێرپەنجە.

 

Top