پێستی چەور لە هەوای شێداردا

پێستی چەور لە هەوای شێداردا

كەشی شێدار گرفت بۆ پێستی چەور پەیدا دەكات، چونكە هانی چەورەگلاندەكانی پێست دەدات بۆ زیاد دەردانی چەوری، كە لەكاتی تێكڵبوونی لەگەڵ ئارەقەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی چینێكی لكاو بە پێستەوە، كە كونەكانی پێست دادەخات و ئەگەری دروستبوونی زیپكە زیاد دەكات. چۆن مامەڵە لەگەڵ پێستی چەوردا دەكەیت لە كەشی شێداردا؟ بەم هەنگاوانە دەتوانرێت پێستی چەور تا ڕادەیەكی باش لە گرفتەكانی پەیوەست بە كەشی شێدار بپارێزرێت: شووشتنی پێست ڕۆژانە دوو جار بە سابوونی سووك، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە ترشی سالیسیلیك لەخۆدەگرن، بەكارهێنانی ئاوێتەی شێداركەرەوەی سووكی پێست، بەتایبەتی كە ڕێژەی شێداری كەش زۆر بەرزدەبێتەوە، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەخۆر كە فاكتەری پاراستن لە تیشكی خۆر SPF تیایدا لە 30 كەمتر نەبێت، هەروەها بەكارهێنانی گیراوەی ڤیتامین B3 ی تایبەت بە پێست كە ڕۆڵی هەیە بۆ كەمتر بەرجەستەبوونی كونەكانی پێست و جێگیركردنی ڕێژەی دروستبوونی چەوریی پێست.

Top