قاوە و چای گەرم و ئەگەری شێرپەنجەی سوورێنچك

قاوە و چای گەرم و ئەگەری شێرپەنجەی سوورێنچك

پلەی گەرمیی قاوە یان چای كە بەرزتر بێت لە 65 پلەی سێلسیەس (149 فەهرەنهایت) ئەوا هاندەرە بۆ زیادكردنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچك و قوڕگ تا سێ هێندە. میكانیزمی تووشبوون: سووتاندنی شانە ناسكەكانی ناوپۆشی سوورێنچك، زیاد دووبارەبوونەوەی برینداربوونی ناوپۆشی سوورێنچك، كە هۆكارە بۆ هەوكردن و هاندانی خانەكان بۆ زووچاكبوونەوە، ئەمەش هاندەرە بۆ ڕوودانی گۆڕانی شێرپەنجەیی لە خانەكاندا. هاوكات لەگەڵ خواردنەوەی قاوە یان چای زۆر گەرم، جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهولییەكان ورووژێنەرن بۆ زیادكردنی ڕێژەی تووشبوون بە شیرپەنجەی قوڕگ و سوورێنچك. لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجەی قوڕگ و سوورێنچك، بەتایبەتی شێرپەنجەی خانە تەشیلەییەكان، نەك خودی پێكهاتەكانی قاوە و چای كە هۆكار بن.

Top