ترس له داهاتووى تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان
ترس له ئایینده و داهاتوو، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه زینده‌وه‌رزانى و سایكۆلۆژیا تیایدا هاوبه‌شن و گرنگى پێده‌ده‌ن. ترس بناغه‌یه‌كى دێرینى له زینده‌وه‌رزانیدا هه‌یه و وه‌ك زانایانى هاوچه‌رخ باسى لێوه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانى سه‌رده‌م پێشانیداوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 500 مه‌لیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا و ئه‌و كاته‌ى كه له ئه‌نجامى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى كه له دواى بیگ به‌نگ یان ته‌قینه‌وه‌ى مه‌زن، به‌شێك له ژینگه‌ى زیندوو واته مێشك بۆ یه‌كه‌م جار له‌نێو گیانه‌وه‌رانى سه‌ره‌تایى سه‌ریهه‌ڵداوه. پسپۆرى زانستى مێشك و ده‌ماره‌كان له زانكۆكانى ئه‌مریكا، دكتۆر ته‌قى ك. ئه‌سه‌دى، واى بۆده‌چێ كه سیسته‌مى لیمبیكى لاى راستى مێشكى مرۆڤ كه سه‌نته‌رى ده‌روونناسى و جێگه‌ى هه‌ندێ لایه‌ن و له‌وانه‌ش ترسه كه په‌یوه‌نداره له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانى هاوسۆزى بۆ ئایینده و یاده‌وه‌ریى به‌دواداچوون (prospective memory) له به‌شى پێشه‌وه‌ى نێوچاوانى مێشكدا. هاوسۆزى بۆ داهاتوو له مرۆڤدا ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه ته‌نانه‌ت له دێرزه‌مانه‌وه مرۆڤى هانداوه بۆ دواى مردنى خۆشى خهیاڵپاڵاوى كردووه و تووشى خۆرافات هاتووه و به شێوه‌ى جیاواز بۆ خۆى دایڕشتووه.
ته‌نانه‌ت هه‌موومان نائاگایانه راسته‌وخۆ ئه‌م ترسه له گیانه‌وه‌رانیش تێبینى ده‌كه‌ین، بۆ نموونه كۆكردنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه له لایه‌ن مێروستانهكان، و یان كۆكردنى گوێز و به‌ڕوو له لایه‌ن سمۆره له شاخه‌كانى كوردستان و ... هتد، نموونه‌ى بوونى ترس له داهاتوویه له لاى گیانه‌وه‌ران، چونكه ئه‌وانیش به جۆرێك له جۆره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه. و ئه‌م ترس ل ئایینده‌ى خۆد له لایه‌ن مرۆڤه‌كان، هۆكارێكى سه‌ره‌كیى مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به ژیان بووه، و هه‌روه‌ها بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له داهێنانهكانى مرۆڤ، و له‌گه‌ڵیشیدا و به هه‌مان شێوه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر بیروباوه‌ره‌كانى تا راده‌یه‌ك كه به‌شێك له هزره خۆرافیهكانیشى هه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئاست خۆیدا كاریگه‌ریى زۆرى هه‌بووه له سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى ژیانى مرۆڤه‌كان.
ئه‌م ترسه كه‌م و زیاد له نێو مرۆڤى هه‌موو نه‌ته‌وه و وڵاتان بوونى هه‌یه، ته‌نانه‌ت پێشكه‌وتووترین و دیمۆكراسیترینیشیان. ئه‌گه‌رچى زانینى راسته‌قینه‌ى ئاسته‌كه‌ى پێویستى به توێژینه‌وه‌ى ورده، به‌ڵام ئه‌مه واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌م ترسه له نێو خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه‌ماندا بوونى نیه یان كه‌مه، به‌ڵكۆ هه‌ر كه‌سه و به پێى ئاستى تێگه‌یشتنى خۆى به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسى خۆى و خێزانى و داهاتووى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆى به په‌رۆش و نیگه‌رانه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنییه به‌وه‌ى كه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى خۆیان به خه‌مخۆرى نیشتمانه‌كه‌ى خۆیان ده‌زانن و ئاساییه ئه‌م هه‌سته لایان دروست ببێ.
هه‌رچه‌نده له سایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به رێنماییه‌كانى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى، ئێستاى قۆناغى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م هه‌رێمه و له سایه‌ى شهونهخوونى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان دۆخه‌كه تا راده‌یه‌كى باش و هێور و ئارامه، و تاكى كوردستانى هه‌ست به ئارامى و ئاسایش ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا نابێ ئه‌و راستیه‌شمان له‌یاد بچێ كه ئه‌م ئارامى و سه‌قامگیرییه ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به لایه‌نه‌كانى كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
و هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌كه‌مان به پێچه‌وانه‌ى جاران، ئێستا له رووى دیپلۆماسى له ئاستێكى باشدایه، و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ زۆر وڵات ته‌نانه‌ت وڵاتانى زلهێزیش، قۆناغێكى باشى بڕیوه و به ده‌هان وڵات له‌م هه‌رێمه‌دا نوێنه‌رایه‌تى و كۆنسۆڵخانه‌ى هه‌یه، و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان خۆى له خۆیدا ده‌ستكه‌وتى مه‌زنن، به جۆرێك كه ئه‌م وڵاتانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆشیان بووبێ هه‌وڵى پاراستنى هه‌رێم ده‌ده‌ن و گرنگى به‌م هه‌رێمه ده‌ده‌ن. و ئه‌مه به‌شێك له نیگه‌رانییه‌كانى تاكى كوردستان دهرۆێنێ، به‌تایبه‌ت كه رۆژ له دواى رۆژ و به جێبه‌جێكردنى ده‌هان پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنانى نێوخۆیى و بیانى له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رێمه‌كه‌مان له گه‌شه‌كردندایه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى كرده‌یى ناوه بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى. به ده‌یان كارگه‌ى بچووك و مه‌زن، هزاران هه‌لى كارى ره‌خساندووه. كه‌رتى كشتو‌كاڵى گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، ته‌نانه‌ت به‌شێكى به‌رهه‌مى جوتیاران بۆ ناوچه‌كانى باشوورى عێراق و وڵاتانى دیكه هه‌نارده ده‌كرێت. به‌رهه‌مى گه‌نمى كوردستان خۆى له نزیكه‌ى مهلیۆنێك تۆن ده‌دات. له هه‌ندێ به‌رهه‌م هه‌رێمى كوردستان گهیشتووهوته ئاستى خۆبژێوى. كه‌رتى حكومیش له ئاستێكى باشدایه و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ماوه‌ماوه مووچه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن و جموجۆڵێك به بازار ده‌به‌خشن، و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له دواى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى عێراقى فێدرال و ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات. به بۆێرییه‌وه ده‌بێ بگۆترێت كه دۆخى ئابووریى خه‌ڵكى باشوور له رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاواش زۆر جیاوازتر و باشتره. به پێى ئاماره فه‌رمییه‌كان رێژه‌ى هه‌ژارى تیایدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچهكانیترى عێراق زۆر كه‌متره، و ئه‌گه‌رچى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌وراز و نشێوى به خۆى ده‌بینێ، به‌ڵام له ئێستادا سه‌قامگیرتره، كه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دواى سه‌ردانه‌كانى به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یدا بووه. مه‌ترسیى داعش تا راده‌یه‌كى زۆر وه‌ك جاران نه‌ماوه، و زیانه‌كانى په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا زیاتر مادین یان ته‌نها ئه‌و كه‌سانه له‌خۆ ده‌گرێ كه به جۆرێك له جۆره‌كان هاوكارى پ. ك. ك. ده‌كه‌ن یان سهرپێبوونیان بۆى هه‌یه و ئه‌مه له كاتێكدایه كه دواى رێكه‌وتنه‌كانى عێراق و توركیا له ماوه‌ى رابردوودا، له عێراق له رووى سه‌ربازى و سیاسى به لایه‌نێكى قه‌ده‌غه‌كراو له قه‌ڵه‌مدراوه. و له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆشدا، وێراى جیاوازى بیروباوه‌ر و ناكۆكییه سیاسییه‌كان پارت و لایه‌نه‌كانى سیاسیى گۆڕه‌پانى سیاسیى هه‌رێم، به‌ڵام پاراستنى قه‌واره‌ى یاسایى و سیاسیى كوردستان به گرنگترین خاڵ داده‌نرێت و هه‌وڵى بۆ ده‌درێت. و سه‌باره‌ت به ئاڵنگارییه‌كانى وه‌ك ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌زگاكانى په‌یوه‌ندار له هه‌وڵى سنوورداركردنیدان و پلانى درێژخایه‌نى بۆ دانراوه.
وێراى كه‌موكۆڕییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووى دڵنهواییهكى زۆرى داوه‌ته تاكى كوردستانى، تا هه‌ست به ئارامى و ئاسووده‌یى بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ هه‌میشه رابردووى تاڵى خۆشمان له بیر نه‌چێ. چونكه وه‌ك فه‌یله‌سۆفى مه‌زن، بارۆخ سپینۆزا ده‌ڵێ: رابردوو و ئێستا و داهاتوو به یه‌كه‌وه به‌ستراون و ته‌واوكه‌رى یه‌كترن. بۆیه كاتێك كه باسى ئارامى و ئاسووده‌یى ههنۆكهیى ده‌كه‌ین، ده‌بێ بزانین هه‌مووى به‌رهه‌مى ره‌نج و ماندیبوون و خه‌بات و قوربانیدانى رابردوومانه، كه ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه، جینۆساید، كێمیاباران، راگۆاستن، و ... هتد، به سه‌دان هزار شه‌هیدى له‌پێناو دراوه.
ئه‌وه له لایه‌ك پاڵنه‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاى ئه‌م ئازادییه و ئارامییه بزانین و هه‌روا ده‌ستبه‌ردارى نه‌بین و وه‌ك بیبیله و گلێنه‌ى چاومان بیپارێزین، و له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى وه‌ك هه‌ڵبژارتن، كه له قازانجى هه‌رێمه‌كه‌ماندا بێ به گه‌رم و گۆڕى به‌شدار بین، تا هاوكاتیش له بڕیاره‌كانى هه‌رێمدا رۆڵمان هه‌بێ، نه‌ك به بۆڵه‌بۆڵ خۆمان له به‌رپرسیارێتى بدزینه‌وه و زیان به پرۆسه‌ى دیمۆكراسى هه‌رێمه‌كه‌مان بگه‌ینین. وه‌كچۆن فه‌یله‌سۆفى مه‌زن ژان پۆل سارته‌ر ده‌ڵێ: " به خستنه ملى كه‌سان یان شتیترى هۆكاره‌كان له به‌رپرسیارێتى رابكه‌ین و دواتر خۆمان به بهدشانس له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین". و هه‌م له لایهكیترهوه له‌بیرمان بێ كه له رابردوویه‌كى نزیكدا باب و باپیرانمان بۆ گه‌یشتن به‌م ئازادییه چه‌ند كۆلهمهرگیان چێشتووه، تا نه‌وه‌كانى داهاتوویان، واته ئێمه، له ئاسووده‌یدا بژین، و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه‌ش ده‌بێ ئێمه‌ش به عاره‌قى نێوچاوانمان و خوێنى خۆمان هه‌وڵ بده‌ین پارێزگارى له‌م هه‌رێمه بكه‌ین و له پێناو گه‌شه‌كردنى، هه‌ر كه‌سه و له ئاست توانا و شوێنى كاركردنى، دهرێغى نه‌كه‌ین و خۆمان به به‌رپرسیار بزانین به‌رامبه‌رى و ئێستا و داهاتوویهكهى، تاوه‌كو ترس و نیگه‌رانى له داهاتوودا، له نێو تاكه‌كانى بگاته نزمترین ئاستى خۆى. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*