سەرۆك یانه مەرجەعی باڵای كوردستان-به‌شی پانزه‌یه‌م) )
(مام جەلال تاڵه‌بانی) سەرۆك كۆماری كۆچكردووی عێڕاق، جێگەی بەهەشت بێت، كە ژیانی خۆی لە نێو سیاسەت و بینه و بگره‌ی ژیان و شاخ و دەرەوەی نیشتیمان و جەنگە تاكتیكەكانی كورد بەسەر برد، به‌قه‌د بوونی خۆی و جووڵه تاكتیكیهكانیهوه ته‌كانی به بواری خۆی ئه‌دا،چونكه سه‌رۆكێكی تاكتیكی زۆر به‌هێز بوو! كه‌پێچه‌وانه‌ی (كاك مه‌سعود بارزانی) بوو، كهقوتابخانهی ستراتیژی بوو، كە توانی جڵەوی سەرۆك كۆمار بگرێتە دەست و ژیرانە كاروباری كۆماری بەرێووە ببات و توانی لەگەڵ بارودۆخێك بڕوات بەرێووە، كە دۆخێك بوو نه‌ئاشتی نه‌شه‌ڕ،ئەویش دۆخ و ڕەوشی عێڕاق-ە، كە بەبەردەوامی فه‌زای فەوزا لە دایك ئه‌بوو.
(مام جەلال) -جارێكیان لەگەڵ یەكێك لە سەركردەكانی شیعە كۆنگرەیەكی رۆژنامە گەریان هەبوو، وه دیار بوو، ئاخاوتنه‌كانی مامه سه‌ر ودڵی گرتبوو، بۆیه سەركردە شیعەكە بەرە و هەڵچوونێكی تووش و تووند هەنگاوی ناو وتی؛ دەبێ بگەڕێمەوە، لای مەرجەعی ئایینی- كه مەبەستی عه‌لی سیستانی بوو، بۆ ئەوەی كۆتا بڕیاری خۆیان بدەن.
(مام جه‌لال) بێ وەستان و بیركردنەوە، گۆڕی پڕ نوور بێت، وتی؛(ئێمەش دەبێ بگەرێنەوە،بۆ لای مەرجەعی سیاسی خۆمان، مەسعود بارزانی) دەم و چاوی برا عەرەبەكە گرژی تێكەوت و نەرمە ئارەقەیەكی چڕ به‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی نێو چه‌وانیه‌وه دروستبوو، بەو دەربڕینەی (تاڵەبانی) كە بە هیچ شێوەیەك لە خەیاڵی نەبوو، وەڵامێكی وەها وەربگرێتەوە، كه زۆر ده‌مكوتكه‌ر بوو، وه دیار بوو هه‌ناسه‌ی عه‌مامه بهسهرهكه ساردی و ساردبوونه‌وه‌ی تێكه‌وت و زمانی ته‌ته‌ڵه بوو.
من مەبەستم، زیاتر وشەی مەرجەعە، چونكە وشەكە بۆ یەكەم جار لە زاری خوالێخشبێت (مام جەلال)م، بیست، كە سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێڕاق بوو، بەسەر (كاك مەسعود بارزانی) داسەپاند و ئەم چەمكە چووە، نێو فەرهەنگ و ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی پارتی دیموكراتی كوردستان.
دركاندن و سەپاندنی وشەكە، مرۆڤ بە ویژدانەوە بدوێ،(مام جەلال) خاوەنی راستەقینەی وشەكە بوو، بۆیە، نابێت مافی ڕەوای (مام جلال)یش، پێشڵ بكرێت، پێویستە لەكاتی چەسپاندنی وشەی مەرجەع لە نێو پەیرەو و پرۆگرامی پارتی وە نووسینه‌وه‌ی مێژووی پارتی ناوی بهێنرێ، به (مەرجەعی باڵای كوردستان)، (مام جەلال) لە دركاندنی مەرجەعی سیاسیی وشەی باڵای نەوت، بەڵام من وشەكە زیاتر دەوڵەمەند دەكەم. بە پێوە لكاندنی وشەی باڵا واتە(مەرجەعی باڵای كوردستان).
من داوا دەكەم چیتر بە (كاك مەسعود بارزانی) نەڵێن سەرۆك! چونكە وشەی سەرۆك چوار چێوەیەكی یاسایی هەبوو، یاسا و رێساكان رێگەیان پێ دابوو، وشەی سەرۆك بەسەری بەسەپێنن، ئەم وشەیە چوار چێوەیەكی بەرتەسكی لە خۆ گرتووە،گەمارۆدانی تیا بوو، دروستكردنی دیواری چینی تیا بوو،جۆرێك لە كوت و بەندی پێوە دیار بوو، بەدەوری بەرێزیان بەڵام ئێستا لەباتیی وشەی سەرۆك دەبێ وشەی (مەرجەعی باڵای كوردستان-یان-مه‌رجه‌عی باڵای نیشتیمان)ی، بەسەر دابسه‌پێنن، چونكە وشەكە زیاتر ڕەهەندی یاسایی و سیاسیی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و كولتوری و مێژوویی و فره ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه و لەخۆی گرتووە،گه‌وهه‌ری چه‌مكه‌كه‌ش له‌گه‌ل هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێكدا ئه‌گونجێ، بەكورتی و بەكوردی دونیای وشەی (مەرجەعی باڵای كوردستان) زیاتر رووبەرەكەی بەرفراوانترە، لە وشەی سەرۆك.
هێز و قورسایی وشەی (مەرجەعی باڵای كوردستان-یان-مه‌رجه‌عی باڵای نیشتیمان)، زۆر زیاترە لە گەوهەر و ناوەڕۆكی سەرۆك، بۆیە، وشەی( مەرجەعی باڵای كوردستان) بۆ هەموو تاكێكی كۆمەڵگا، گونجاوە، هانا و پەنای بۆ بەرێ، لەكاتی ناو هێنانی (كاك مەسعود بارزانی) بۆ هەر بابەتێكی دیاری كرا و پەیوەست بە ژیانی رۆژانەیاندا.)
كاتێ (كاك مه‌سعود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێم بوو،كه ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بوو، له‌و پۆسته نه‌ما، خو خه‌ڵكی كوردستان چی‌تریان پێ نه‌گووت سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی به‌كۆتایی هات.
له‌هه‌موو ئه‌و شه‌ڕو قه‌یرانانه‌ی به‌سه‌ر كوردستان داسه‌پاون، هه‌ر چه‌نده كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام نوێنه‌ری وڵاتان و هه‌ر كه‌سی سه‌ردانی كوردستانی كردبێ، یه‌كسه‌ر چۆته لای (كاك مه‌سعود بارزانی)، له‌به‌رچی! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دونیا ئه‌زانێ بارستایی خه‌ڵك و پێگه‌ی هه‌ژموونداری و سهرسهختیهكانی كوردایه‌تی و بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی سنووره‌كانی ده‌وڵی ئه‌بڕێ و زۆر به‌خێرایی ئامانجه‌كانی ئهپێكێ، (كاك مه‌سعود بارزانی) به ناوه‌ندێكی زانستی و مكۆیهكی دیاری بڕیاردان و دارشتنی نه‌خشه ستراتیژیه‌كانی كوردستان ورۆژهه‌ڵاتی ناوین و دونیا ناسراوه و هه‌ر له‌پێگه‌ی بیركردنه‌وه و سه‌نته‌ری بڕیاردان بۆ چاره‌نووسازه‌كانی كوردستان ئه‌مێنێته‌وه و (بیری پێشبینكراو)ی. ئه‌م هێمایه په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن دوژمن و دۆسته‌وه.
چه‌سپاندن و هێزی ده‌ركردنی بڕیاره‌كان-یش، هه‌ر هه‌مووی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌ڵانی عێراق بووه، ئه‌م هێزه سروشتیه‌ی (كاك مه‌سعود بارزانی) سه‌رچاوه‌ی له هێزی مێژوویی و قورساییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌مكاران و شۆرشه‌كان و قوربانیدان و ولامدانه‌وه‌ی هه‌ر ناڕهوایهتێك كه ببێته مایه‌ی ده‌مكوت كردنی نه‌یارانی كوردستان هه‌میشه كه‌لتوری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا پیشه‌ی ئه‌و هێمایه بووه.
هێزی بیركردنه‌وه‌ی (مه‌رجه‌ع) كه پانتایه‌كانی بهرفرهوانن و هه‌موو گۆشه‌یه‌كی به‌رهه‌مداری هه‌ستپێكراو و ههستپێنهكراوی نیشتیمانی گرتۆته‌وه و به‌هه‌موو به‌رهه‌مه ستراتیژییهكانیهوه، كه هێزی جوانی و میهره‌بانی بهكارهكانیهوه دیاره و به‌رهه‌مێكی سروشتی له‌بواری سیاسیی و دیپلۆماسیی و ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕژد بوونی له‌سه‌ر پاراستنی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان و هه‌موو ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كه رێزه‌كانی كوردستان به‌هێز ئه‌كه‌ن و پێكه‌وه‌یی له‌كوردستان پته‌و و مكووم ئه‌كه‌ن و شیرازه‌ی دروستكردنی هه‌سته‌كانی نیشتیمان په‌روه‌ری فره‌خاس و كارا و كاریگه‌ر ئه‌كات و ئاسته‌كانی بنه‌تایی هه‌ر تاكێكی كوردستانی جووڵه‌ی جوانناسی كوردایه‌تی وه‌به‌ر ئه‌دات و له‌هه‌موو كه‌رته ستراتیژییه‌كانی نیشتیمان ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه، ئاساییه، بۆم هه‌یه پێی بڵێم مه‌رجه‌ع ، ده‌كرێ ووشه‌ی سه‌رۆك-یشی، پێبڵێن چونكه تاك چۆن تێنوویه‌تی دڵی ئه‌شكێ با به‌و ناوه ناوی بێنن، به‌ڵام مه‌رجه‌ع بازنه‌كانی به‌رفره‌وانیی خه‌یاڵ و ڕه‌هه‌ندی چڕبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی له‌خۆی گرتووه و ئاراسته‌كانی هه‌ستیاری تێڕوانین و به‌رجه‌سته‌كردنی به‌هه‌موو توانا سروشتیه‌كان ئه‌به‌خشێ. هێزێكی سروشتی قورسی ئه‌و هێمایه به‌دیار ئه‌خات چونكه هێز و شكۆی شكۆمه‌ندیه‌كانی مه‌رجه‌ع به‌دیار ئه‌كه‌وێ له هه‌ر بازنه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كه سروشتیانه ههستهكاریگهرهكانی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان باڵا ئه‌گرێ.
ئه‌م ووتاره درێژه‌ی هه‌یه
(ت-ئه‌م ووتاره‌م به‌كه‌مێك ده‌سكاری جارێكی تر بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه، دوو ڕۆژ به‌ر له كۆتا كۆنگره‌ی پارتی بڵاوكراوه‌ته‌وه).

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی