دەرهاویشتەکانی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر دیارن

دەرهاویشتەکانی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر دیارن

 

 

وەک نووسەر و چاودێرێک، هەرکاتێک باس لە خیانەت دەکرێت، دەبێت یەکێتی گوێ و چاوی خۆی بگرێت, لە مێژووی کورددا و لە هیچ سەردەمێکدا خیانەتکارێک نەبووە بەوەی شانازی بە خیانەتەکەی بکات، جگە لە یەکێتی.

حەسەن خەیری كه‌به‌ ( كه‌ر حه‌سه‌ن ) ناسراوه‌, فاکتەری لەباربردنی دۆزی کورد بوو، دوای خیانەتەکەی هەتا له‌سێداره‌دانی پەنجەی پەشیمانی دەگەزێت و داواده‌كات تەرمەکەی لەسەر ڕێگای کوردەکان بنێژن، بۆ ئەوەی هەموو كورێک به‌لایدا تێپه‌ری نەفرەتی لێ بکات.
ئەمە وانەی مێژووە, خیانەت هەرچەندە لە کاتی خۆیدا بە دەسەڵات و هێز بپۆشرێت، لە دادگای مێژوودا بێسزا نابێت.

دامه‌زرێنه‌رانی یەکێتی لە ساڵی ١٩٦٢ وە خیانه‌تیان لە دۆزی کورد کردووە و لە چەندین قۆناغدا بوون به‌کەواسوری به‌رله‌شكری دوژمن, ئەمڕۆش نه‌وه‌كانیان بە هەمان ڕەوت، بە هەموو توانایی هەوڵی لەناوبردنی ئەم ئەزموونە دەده‌ن کە بە دەریایەک خوێن و ئازار و فرمێسکی کورد بەدەست هاتووە!

١٦ی ئۆکتۆبەر نیشانەیەکی ڕوونە لەوەی کە خیانەت لە دۆزی نیشتیمانی چ دەرئەنجامێکی هەیە, دوای ئەو ڕۆژە، دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان لەبەرچاومانە, هەر ڕۆژێک ستەمێک و دەستدرێژییەک و زوڵمێک بەرامبەر کورد دەکرێت.

لە بەرامبەر ئەو وێنەیە، هەولێر دوای ٣١ی ئاب بووە پایتەختی جوانی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی, شارێک کە بووە مایەی شانازیی زۆرێک لە کورد و نموونەیەک لە توانای کورد بۆ دروستکردنی ژیان و دامەزراندنی ئەزموونێکی نوێ.

ئەو دوو بەروارە، ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر، دەرهاویشتەکانی خۆیان بە ڕوونی پیشان داوە.

یەکێک دەرگای پێشکەوتن و ئارامی و ئاوەدانکردنەوەی کردەوە.
ئەوی تر دەرگای داگیرکاری و ستەم و لەدەستدانی خاکی کردەوە.

ئەمە مێژووە, نە درۆیە نە بەرهەمی خەیاڵ، نە دەتوانرێت بە پروپاگەندە بسڕدرێتەوە.

ئەوەی ئەم ڕاستییەکان نابینێت، تەنها کێشەی بینینی نییە, کێشەکە ئەوەیە بەهۆی خۆفرۆشی و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە تایبه‌تی و حزبییەکانیه‌وه‌، ئاماده‌ نییە ڕاستییەکان ببینێت.

مێژوو شاهیدە, کەرکووک شاهیدە, هەولێر شاهیدە, و دەرهاویشتەکانی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر خۆیان بۆ خەڵک دەدوێن.

Top