دەرکردنی مۆڵەت بۆ تێپەڕین بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی هورمز
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران، ئیرنا، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا نووسیویەتی، ئێران دوای چەندین جار داواکاریی عێراق، "مۆڵەتی تێپەڕین بە گەرووی هورمز"ی بە ژمارەیەک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق داوە.
ڕاپۆرتەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە داواکاری بۆ تێپەڕاندنی تانکەرە عێراقییەکان "زۆرجار لە ڕێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە" ڕەوانەی ئێران کراوە.
هەروەها ئیرنا نووسیویەتی لە سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف بۆ عێراق، "دەرکردنی مۆڵەتی تایبەت" بۆ تێپەڕاندنی تانکەرە عێراقییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە "گرنگترین داواکاری" دەسەڵاتدارانی بەغدا بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هاتوچۆی کەشتیەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کە ڕێگایەکی گرنگە بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
