بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا زیانی 10 ملیار دۆلاری لێکەوتەوە

بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا زیانی 10 ملیار دۆلاری لێکەوتەوە

 

 

ئابێلاردۆ دی لا ئێسپێریلا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 9.58 ملیار دۆلار زیانی ئابووری بە وڵاتەکەی گەیاندووە.

ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ئاب لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ئابێلاردۆ دی لا ئێسپێریلا سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، کە بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٩.٥٨ ملیار دۆلار زیانی ئابووری بەو وڵاتە گەیاندووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، زیانەکانی کەرتی بیناسازی و ژێرخانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دی لا ئێسپێریلا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری گۆڕانکاریی ئەو ژمارانە هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە ئامارێکی سەرەتاییە کە گۆڕانکاری بەسەردا دێت لەگەڵ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بوومەلەرزەکە.

هەفتەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە باڵەخانەکانی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیای ڕووخاند، لەنێویاندا شارە گەورەکانی کالی و پێرێرا و 280 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون و 143 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو بوومەلەرزانەی لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلای هەژاند، زیانی زیاتر لە ٣٧ ملیار دۆلاری بە خانووبەرە و ژێرخانی گەیاندووە،

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top