فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی هێرشی کردە سەر مۆڵێکی بازرگانی لە ئۆکرانیا
مۆڵێکی بازرگانی لە ئۆکرانیا بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن پۆلیسی نیشتمانی ئۆکرانیا بڵاوکراونەتەوە، ئەو ساتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەر مۆڵەکەكە کەوتووە.
هێرشەکە لە ڕۆژدا ڕوویداوە، لە کاتێکدا مۆڵی بازرگانی کراوە بووە.
بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی ئۆکرانیا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
قایمقامی هەرێم ڕایگەیاند، 22 منداڵ لەنێو بریندارەکاندان.
هەروەهاهێشتا نۆ کەس بێسەروشوێنن کە دوو منداڵیان لەگەڵە و کارمەندانی فریاگوزاریش بەردەوامن لە گەڕان و ڕزگارکردن لەناو داروپەردوودا.
گوڵان: سەردار خەلیل
