هێرشە نوێیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە شاری کریڤی ڕی بەردەوامن، دوای هێرشێکی کوشندە بۆ سەر مۆڵێکی بازرگانی لە ئۆکرانیا لە ڕۆژی هەینی، هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ڕۆژی شەممەدا لانیکەم دوو کوژراوی لێکەوتەوە.
سەرۆکی کۆمپانیای شەمەندەفەری دەوڵەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا مووشەکی بالیستییان ئاراستەی دامەزراوەیەکی هێڵی ئاسن کردووە و ئەو کەسەی کوژراوە سەرپەرشتیاری یەکێک لە دامەزراوەکان بووە.
لە ناوچەی زاپۆریژیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کوشهۆم کەسێک کوژرا.
هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ڕووسیا هێرشێکی ڕۆژی فراوانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری کریڤی ڕی ئەنجامدا.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە ڕۆژی هەینی بە دوو شەپۆل ئەنجامدراوە و لانیکەم ١٦ کەس کوژراون و ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
