لە قاهیرە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لە دایک بوونی سەرۆک بارزانی بەرز راگیرا
بەبۆنەی ٨٠ سالەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورستان و یادی لە دایک بوونی رابەر و مەرجەع سەرۆک بارزانی، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەو دوو بۆنە پیرۆزە ئێوارە ئاهەنگێکی ساز کرد بە ئامادە بوونی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە باڵوێز قەحتان تاهە، و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و رۆشنبیر و راگەیاند کار و رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار کۆمەڵێک قوتانی عێراقی و کورد.
دوکتور قەحتان تەها باڵیۆزی کۆماری عێراق لە میسر ڕایگەیاند، بەشداریکردنی بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە، لە پێزانینێکەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ خەباتی ئەو حیزبە کە هەشت دەیە درێژەی کێشاوە، بە بەربەست و تەحەددا و بەشدارییەکانی لە ژیانی سیاسی و نەتەوەیی عێراق، و ئەوەی حیزب بەشداریی کردووە لە چەسپاندنی فرەیی و بەشداری سیاسی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق، و بەهێزکردنی ڕێبازی دیموکراسی.
د.قەحتان لە درێژەی گوتارەکەت گوتی " لەم ڕوانگەیەوە، یادکردنەوەی ئەم یادە دەبێت بۆنەیەک بێت بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوون بە کردەوەی نیشتمانی هاوبەش، بەرزکردنەوەی پەیوەندی و گفتوگۆ، و دانانی بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنێکەوە، لە پێناو پاراستنی پێگە و یەکڕیزی و سەروەرییەکەی، هەروەها بەرزکردنەوەی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە خواستەکانی گەلەکەی”.
باڵیۆزی عێراق ڕۆڵی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە و بەرپرسی مەکتەب شێرکۆ حەبیب بەرز نرخاند لە خزمەتکردنی پێکهاتەی عێراق و پاڵپشتیکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و کورد و میسر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی پارتی مەسعوود بارزانی کرد، بە بۆنەی هەشتا ساڵەی لەدایکبوونیدا، هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک کرد لە پشتیوانیکردنی دیموکراسی، برایەتی و لێبوردەیی و دیالۆگ لە عێراقدا.
شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە وێرای بەخێرهێنان و سوپاسی ئامدە بووانی کرد، گوتی لە یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی مۆمێکی دیکەی ژیان هەڵگیرساند کە ڕێگای بەرەو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەکان ڕۆشن دەکاتەوە. ڕێکەوتێکی مێژوویی جوانە کە دامەزراندنی هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، کە نوێنەرایەتی درێژکراوەی رێبازی بارزانی نەمر دەکات، هەروەها کەسایەتییەکی دیاری بزاڤی بزووتنەوەی نەتەوەیی عێراقی و کوردستانە.
حەبیب زیاتر گوتی، "پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە داکۆکی لە مافەکانی گەلی کوردستان و خەباتکردن بۆ ئازادی و دادپەروەری و داننان بە مافە نەتەوەیی و دیموکراسیەکان و بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراسی کردوە. و یەکەم پارت بوو کە دروشمی 'دیموکراسی بۆ عێراق' بەرزکردەوە".
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە جەختی لەوە کردەوە کە دیدگای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ عێراق لەسەر بنەمای باڵادەستی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای شەراکەت، نەک لەسەر نەهێشتنی ئەویتر، بەڵکو لەسەر ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی؛ و نەک لەسەر ململانێی نێوان پێکهاتەکان، بەڵکو لەسەر هاوکاری بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر و دیموکراسی.
حەبیب ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و بەرژەوەندی هاوبەش و هەروەها ڕێزگرتن لە سنوور و سەروەری عێراق و کوردستان پەیوەندیی دراوسێیەتی دروست دەکات. هەرچەشنە بەئامانجگرتنی خاک و هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی ڕەتکردەوە، هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیوەندی و نۆرمەکانی دیپلۆماتی و دراوسێیەتی باش و سەروەری عێراق بەسەر خاکەکەیدا شەرمەزار کرد.
لە میانەی ئەو ئاهەنگە دوو فلمی دۆگمینتەری لەسەر جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی و چەندین وێنەی نمایش کرا.
