هونەرمەند ناسری ڕەزازی گۆرانییەكی نوێی بەناوی (سنوور)بڵاوكردەوە
ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرهەمێكی نوێی بەناوی(دەردی دووری)بڵاوكردەوە,لە ئێستادا هونەرمەندی دیاری كورد (ناسری ڕەزازی) بەرهەمێكی دیكەی گۆرانی بڵاوكردەوە.
هونەرمەند ناسری ڕەزازی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی (سنوور)بڵاوكردەوە,كە شاعیری دیاری كورد(هێمن موكریانی)تێكستەكەی نووسیوە و هونەرمەند و موسییزیان (شۆڕش سەعیدزادە) لەگەڵ ئامادەكردنی مێلۆدیی بەرهەمەكە كاری دابەشكردنی كردووە,هەروەها (حەمزە رەسوولی) كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە و (حەمادا مەلا)كاری گرافیك و ڤیدیۆی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
