16ی ئاب ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی پرشنگداری شۆڕش وئاسمانی كوردایه‌تی
ئه‌مساڵ 80هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، حزب و قوتابخانه‌یه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره و ئاسۆیه‌كی گه‌ش وپرشنگداره له مێژووی پڕشانازی و سه‌روه‌ری كوردوكوردستاندا ،جیاواز له هه‌موو بزاڤه و جوڵه چه‌كداری و شۆڕشگێرییه‌كانی پێشتر به دیدگایه‌كی فراونتر وگشتگیری هه‌بووه، قۆناغی كوردایه‌تی و له ناوچه‌یی و خێڵگهرایییهوه گۆڕی بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر له زاخۆوه تا خانه‌قین كه‌سایه‌تی به‌هێز و تێكۆشه‌ر و ژیر و پێگه‌یشتوو ، كه‌له پیاوانی هزری كورادیه‌تی وشۆڕشگێریی كۆكردنه‌وه و به ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی مسته‌فا بارزانی له رۆژی 16ی ئابی
مسته‌فا بارزانی ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی زاده‌ی پشتاوپشتی شۆڕشگێری بووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر له شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌د و ده‌یان كه‌له پیاوی دیكه‌ی بارزان كه ببوونه فریادرهش بۆ شۆڕشه‌كانی كوردستان له باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا تا ئه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی وه‌ك به‌شێك له دامه‌زرێنه‌ی كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد و ده‌بێته به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه ، له پاش له‌ده‌ستدانی كۆماری كوردستان له مه‌هابادیش خه‌بات و تێكۆشان له سه‌رده‌ستی بارزانی نه‌مر ده‌گوازرێته‌وه بۆ باشووری كوردستان وبه‌تایبه‌تی و سیاسه‌ت وسهركردایهتییهكی ژیرانه و لێزانانه‌وه بناغه‌ی پارتێكی سه‌رانسه‌ری داده‌مه‌زرێت
بارزانى نه‌مر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى زاده‌ى پشتاوپشتى شۆڕشگێڕى بوو هه‌ر له شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى و شێخ ئه‌حمه‌د و ده‌یان كه‌ڵه پیاوى دیكه‌ى بارزان كه ببوونه فریادڕه‌س بۆ به‌شێك له شۆڕشه‌كانى باكور و باشور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان تا ئه‌وه‌ى بارزانى نه‌مر ده‌بێته به‌شێك له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمارى كوردستان و ده‌بێته به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه، پاش له ده‌ستدانى كۆمارى مهاباد خه‌بات و تێكۆشان له سه‌ر ده‌ستى بارزانى نه‌مر ده‌گوازرێته‌وه بۆ باشوى كوردستان و به تایبه‌تمه‌ندى و ئهقڵانیهتێكى باڵا و لێزانانه‌وه بناغه‌ى پارتێكى سه‌رانسه‌رى داده‌مه‌زرێنرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ئه‌و راستییه‌یه 80 ساڵه پارتی دیموكراتی پێوه وه‌ستاوه و درێژپێده‌ری ڕێبازی پیرۆزی بارزانییه و هیچ هێز وبارودۆخێك نه‌یتوانیووه بیچهمێنێت ، زیاتر له‌وه هه‌موو پیلانگێرییه‌ك دژی ده‌كرێت به‌هێز و به‌هێزتری ده‌كات ، ئاسان نییه و به‌ڵكو له ئه‌سته‌م نزیكه له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌دا رۆژ به‌رۆژ گه‌شه ده‌كات وتادێت ئه‌و راستییه زیاتر روون ده‌بێته‌وه و كه ئه‌م پارته تاكه نوێنه‌ر وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی
بارزانی نه‌مر ئهزموزنێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌بوو له ڕووی شۆڕش و كوردایه‌تی و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد پارتی دیموكراتی كوردستان به بناغه‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و وبههێزێكی به‌رجه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ببێته گۆڕه‌پانی هه‌بات و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌چه‌ند قۆناغێك بگاته ئه‌و ئاسته‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق بكات به مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی ئاواتی چه‌ندین ساڵه
دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدا بوو كه گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو و خاوه‌ن ماف خوازیاری به‌رده‌وامیدان به خه‌بات و قوربانیدان بوو تا به‌و هۆیه‌وه هه‌نگاوه‌كانی شۆڕش تاو بده‌ن و درێژه به بڵێسه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی بدرێت ، پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ وه‌ك پره‌نسیپی كار ڕێچكه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی گڕتۆته به‌ر گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن و دانووستان گرنگترین هۆكاری مانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و رۆژ به‌رۆژیش به‌هێزتربوون وگهشهپێكردنێتی.
گرنگى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌وه‌دایه له هه‌ناوى به‌غداى پایته‌ختى عێراقه‌وه به رۆحیهتێكى نه‌ته‌وه‌یى و كوردایه‌تیه‌وه داده‌مه‌زرێت و داواى مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد ده‌كات، سه‌ره‌تا به گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ ڕێكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى خواست و مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد ده‌ست پێده‌كات، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌كو پره‌نسیپى كار رێچكه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى گرتۆته به‌ر گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن و دانوستان گرنگترین هۆكارى مانه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن.
پارتی جگه له خه‌باتی چه‌كداری و كاری سیاسی وهه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافهزهوتكراوهكانی گه‌لی كورد هاوكات چین توێژه‌كانی له‌بیر نه‌كردووه ، قۆناغ به قۆناغ ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشیهكانی دامه‌زراند ، تابتوانێت هه‌موو توێژه‌كان بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن ، دامه‌زراندنی یه‌كتێی قوتابیان و لاوان و ئینجا یه‌كێتی زانازیانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و یه‌كتێیی ئافره‌تانی كوردستان و ماموستایش به‌شێكی گرنگی ئه‌م ستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستانه
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتی گرنگ و هه‌نگاوی نوێ بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، كه دواتر به‌رهه‌می گفتوگۆكان بێ ئه‌نجام بوون ، شۆڕش و به‌رخودان بووه كاری له پێشینه وسه‌رئه‌نجام شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی لێ بهرههمات و كه حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراقی ناچار كرد ،ددان به مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، دابنێت و به‌ڵام پیلانگێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمایه‌تی بووه هۆكار نسكۆیه‌كی كاتی بوو له ساڵی 1975 ، دواتر قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بوو له ساڵی 1976 كه دواتر به‌ره‌ی كوردستانی بووه چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌وای هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی راپه‌ڕین و دوای راپه‌رینی كه خۆی له قه‌واره‌ی هه‌رێم ، په‌رله‌مان ، حكوومه‌ت و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی لێكهوتهوه
پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتێكی رهوایكردووه تا پێگه‌كه‌ی هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی حزبێك و ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراودا نهمێنێـتهوه ، پێگه‌ی هه‌رێمی و ئاماده‌بوونی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێگه‌یه‌كی وه‌های پێبه‌خشیووه به جۆرێك مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆزی كورد واته یه‌كسانه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی و ڕابه‌ر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ، بۆیه ، پارتی به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، له‌سۆنگه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌دا كه ئه‌ركی پاراستی كوردستان و دۆز و ده‌ستكه‌وته‌كانی له ئه‌ستۆی ئه‌و دایه ، هه‌رده‌م زه‌مینه‌سازییان كردووه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و لێبوهردهبووه و زۆرجار له پێناو سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی و سه‌وه‌ری قه‌واره‌كه‌ی و خاكه‌ی سازشی نه‌كردووه و بۆ هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك ، له هه‌مانكاتیشدا ده‌رفه‌تی بۆ به‌شداریكردنی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان ره‌خساندووه هاوبه‌شبن له خزمه‌تكردنی نیشتیمان و هتهمیشه له‌و پێناوه‌دا تێكۆشاوه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تابلۆیه‌كی ڕهنگاوههنگی پێكه‌وه‌ژیان نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بدات و بیكات به پێوه‌رێك بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌مانه و سه‌دان ده‌ستكه‌وتی پڕشانازی و سه‌ره‌وه‌ی دیكه هاتنه به‌رهه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبونی خه‌باتی بێ وچان و نه‌پساوه و به‌رده‌وامی دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له 80 ساڵی ته‌مه‌نی دا تۆماری كردووه ولهخهبات به‌رده‌وامه و ده‌ستكه‌وت و سهربهرزییهكانیشی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشنگداره له ئاسمانی كوردایه‌تی كه له 16ی ئابی 1946 تا ئێستا ده‌دره‌وشێته‌وه

رێبوار حەمەلاو شوانی