(شانزه‌ی ئاب له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی سته‌می لێده‌كرێ-به‌شی سێزده‌یه‌م)
شانزه‌ی ئاب، ڕۆژێكه هه‌میشه بوون و به‌رده‌وامی زیندوویی له‌ڕۆحی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌دی ئه‌كری و سروشتیانه رۆڵی كارا له‌گشت كایه‌كانی ژیان ئه‌گێڕێ و كاریگه‌ری قوول و به‌رفراوانیی له پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی جۆراو جۆری ژیان و گوزه‌رانیی كه‌رته ستراتیژییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق هه‌یه، ته‌نانه‌ت قورسایه‌كی سیاسیی و رۆشنبیر و كه‌لتوری و ئابوری و پێشكه‌وتن به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پانتاییه‌كان ژیان داده‌نێ و گۆڕانكاری ریشه‌یی و په‌ره‌سه‌ندنی ئاسۆیانه له لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه.
ئه‌م رۆژه پێویستێكی زه‌مانی و مه‌كانی گرنگ بوو، چونكه رۆڵی خۆی له‌هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه گێڕاوه و هه‌ر دوو ئاراسته‌كه‌ش هۆكارگه‌لێكبوون بۆ چه‌سپاندنی ماف و ئه‌رك و خه‌بات و شۆڕشگێڕی و درێژه‌دان به‌شێوازی خه‌بات و قوربانیدان له‌هه‌موو قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی مێژووی كوردستان.
ئه‌وه‌ی گرنگ و هه‌ستیاره، ئه‌وه‌ی ستراتیژ و ماناداره و ئه‌وه‌ی فره ره‌سه‌ن و فره بواره، بوونی كه‌لتوری (وه‌ستانی بارزان)ه، بارزانییه‌كان و بارزان، به‌دریژایی سه‌د و په‌نجا ساڵه‌ی رابردوو له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری كورد و كوردستان، به‌بێ جیاوازی له به‌شه‌كانی تری كوردستان خه‌باتیان بۆ كوردستان و نه‌ته‌وه‌كانی تریش كردووه،بۆیه ئه‌و كه‌لتوره بۆته رواندنی ووره له‌بیر و خه‌یاڵی تاكی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و عێراق وناوچه‌كه به گشتی.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قورسایی پێوه دیار نییه و، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه سته‌می لێ ئه‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی یادكردنه‌وه‌ی ته‌نها دووباره‌بوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی ساڵانی رابردووه و هیچی تری لی به‌دی ناكرێ. بۆیه به‌رنامه‌ی هزری زانستی و خۆگونجاندنی واقعی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ل ئه‌حزابی دونیابگونجێنێ.
ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكیه‌كی گران به‌ها كه ده‌ربڕین وشایسته‌ی به‌ها میووییه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی له‌ڕۆحی دامه‌زراندنی ئه‌و پارته بێ، به‌ها و قورسایی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی هه‌یه،یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه به ئاماده‌گی خانه‌واده‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كارێكی به‌رز و ئارێزه، و به‌های به‌رزی خۆی ئه‌نوێنێ و قورسایی خۆی فڕێ ئه‌داته‌مه‌یدانی بیر و خه‌یاڵه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌كو پێویست قورساییه‌كانی ستراتیژیه‌تی یادكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆژه مه‌زن و هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان، چونكه سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماده‌گی وه‌كو پێویست نییه، بۆ ئه‌وه‌ی رێزلێنان و مه‌دالیای نه‌مر له‌به‌رۆكی شۆڕشگیڕان و شۆره‌سوارانی گه‌له‌كه‌مان بدات و رێزیان لێ بگرن له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا، زمانی ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌گرم له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها قورسایی دابه‌ش كردنی مه‌دالیای نه‌مر ته‌نها له‌رۆژانی به‌ستنی كۆنگره به‌دی ئه‌كرێ و ئه‌گه‌ر له‌بۆنه‌كانی تریش بوونی هه‌بێ ئه‌وه كه‌مه و تێنوویه‌تی ناشكێنێ. بۆیه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و كورته‌باسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و خاڵانه ئه‌خه‌مه روو،كه ئه‌مانه‌ن:
1-هینانی شێوازی كاركردنی حیزبی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا بۆ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخرێته بازنه‌ی ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی حیزبداری دونیا. تاكوو له‌و جۆره قه‌یرانه‌ی شل وخاوی قورتاری بێت.
2- به‌خشینی مه‌دالیای نه‌مر له هه‌موو بۆنه و ڕۆژه پڕشنگداره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌تی شانزه‌ی ئاب و رۆژی نه‌وروز و جینۆساید و ئه‌نفال و له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی كوردستان.
3-مه‌دالیای نه‌مر هه‌موو پیاوانی ئایینیی و رۆشنبیری و سیاسیی و تاد بگرێته‌وه چونكه‌نه‌مر سه‌رۆك و باوكی رۆحی هه‌موو تاكێكی كوردستانه.
4-سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌بێ مۆدیلی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی پارتی بگۆڕن چونكه شێوازێكی كۆن و تۆز لی نیشتووه و كاریگه‌ری قووڵ و به‌رفراوان له‌سه‌ر دانیشتوان و جه‌ماوه‌ر دروست ناكات، باشتروایه سه‌رانی پارتی سالانه له‌یادی پارتی كونفرانسێكی زانستی به‌هێزی نێو ده‌وڵه‌تی له ئه‌ندامه فكریه‌كانی حزبه باڵاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر بانگه‌ێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی كه‌لتوری خۆگونجاندن و كه‌ڵك و سوودیان لێ وه‌ربگرێ چونكه ئه‌م شێوازه‌ی حیزبایه‌تیه له‌كوردستان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ئه‌چێت.
به‌خشینی مه‌دالیای نه‌مر له‌و رۆژه مێژووییه‌دا، ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌هه‌مبه‌ر گیانی پاكیی ئه‌و هه‌ڵۆیانه‌ی بیریان له‌دامه‌زراندنی ئه‌و پارته كرده‌وه و زۆرینه‌ی بۆشاییه‌كانی پڕكرده‌وه و به‌ره‌و گۆڕانێكی ریشه‌یی بردوون. دووباره ته‌مه‌ن درێژی بۆ مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی