لە پێشوازی یادی پرشكۆی 16ی ئاب “پارتی متمانەپێکراوترین حزب بۆ بەرگریکردن لە پرسی نەتەوەیی "

لە پێشوازی یادی پرشكۆی 16ی ئاب  “پارتی متمانەپێکراوترین حزب بۆ بەرگریکردن لە پرسی نەتەوەیی

 

80سال دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرکێشی کاروانی کوردایەتی دەکات بۆ بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان ، بۆ تێكۆشان و خۆنەچەماندن وخۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نائومێدی...
پارتی تەنیا حزبێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژوویی بوو بۆ بەدیھێنانی خواست و ئامانجەکانی گەلەکەمان، بۆیە لە دامەزراندینەوە هیوابەخش و فریادڕەس بوو ، روحی بەرگریکردن وخۆراگری لە ناخی تاکی کوردا دروستکرد ، ھەرلەوکاتەوە بێ پسانەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکاندا رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانی کردوە ،توانی لەھەناوی شكست و نائومێدی دا ھیوا و بروابەخۆبوون دروست بکات، سازش لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان نەکات ،
پارتی لەژیانی سیاسیدا خاوەنی ئەزموون وحوکمرانییەکی دەوڵەمەندەودەسکەوتی زۆر گەورەی بەدەست ھێناوە ، ھەرکاتێکیش ھەرەشەیەک بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھەبووبێت ، بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستوە ،ھەڵگری ئالاو ناسنامەو سەروەرییە نەتەوەییەکانە ،لەکاتی چارەنووسازدا بەتەنھا لە ھێلی پێشەوەی بەرگری مایتەوە ، بۆپاراستنی "خاک -میللەت "قوربانی داوە ،داستانەکانی "پردێ -سحێلا "شاھیدی راستیەکانن ،ھەرئەمەش وای کردوە یارو نەیاری کورد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات ، بۆیە وەک ناسنامەی کوردایەتی پێناسە دەکرێت ،
پارتی مێژویەکە لەدەستکەوت وشانازی ،بەجۆرێک ھەموودەسکەوتەکان لەسایەی پارتیدابۆخەلکی کوردستان بەدیھاتوون ، لەکاتی شکستەکانیشدا خۆی نەشاردووەتەوەو ھەر زوو ھەستاوەتەوە ،گەر ھەلوەستەێکی خێرابکەین بۆمان دەردەکەوێت لە شۆڕشی مەزنی ئه‌يلوولدا بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر ، بۆ یەکەمین جارلەمێژووی خەبات وتێکۆشانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی وسەرفرازی دیکۆمێنتێکی سیاسی ویاسایی لەگەل حکوومەتی ئەوکاتی عێراق ئیمزا کرا کە رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970کە دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا داندرا، چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی ونیشتیمانی بۆخەلکی کوردستانی بەدیھات ،بۆیە پارتی بە حیزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان ناسراوە ، دووژمنان زۆر ھەولیان داوە بۆلاواز کردنی کوردستان لەرێگای ئەنجامدانی چەندان پیلان دژی پارتی، بەلام سوپاس بۆخوای گەورە پارتی وەک متمانەپێکراوترین حزب بۆ بەرگریکردن لە پرسی نەتەوەیی ،بە رێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی مایتەوە وەک داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە ، بۆیەش دوای ئەو تەمەنە دوورو درێژە خەلکی کوردستان بەردەوام متمانە بەپارتی نوێ دەکەنەوە ،لە دووھەڵبژاردنی رابردوودا پارتی بەجیاوازێکی زۆر لەگەل لایەنەکانی دیکەی ڕکابەری بوە حزبی یەکەمی سەرئاستی کوردستان وعیراق تەنانەت لەدواین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرووی ملیۆنێک دەنگی بەدەست ھێناوە ،ئەمەش پەیامێکی بەھێزو مانابەخش بوو بۆپێگەی دیاری پارتیمان ، لەوقۆناغەشدا لەھەمووکات پێویست تر کوردستان پێویستی بە ھەبوونی پارتی ھەیە ،تا وەک شۆڕەسواری مەیدان بەرگری مەردانە بکات لە خاک وخەلکی کوردستان وقەوارەی سیاسیی ودەستووری ھەرێمی کوردستان بکات ،چونکە بەقەد مێژوو و گەورەیی وقوربانیدانی ئەرک وبەر پرسیاریەتی لەسەرشانە ،
لە یادی 16ی ئابدا، ھەزاران سڵاو و درود بۆڕوحی پاكی شەھیدانی رێبازی پیرۆزی بارزانی لە سەرووی ھەموویانەوە دامەزرێنەری قوتابخانەی کوردایەتی بارزانی نەمر...

Top