پیرۆزبێت (٨٠) مین (ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری گەلی کوردستان سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان)
لەگەل نزیکبونەوی ئەم یادە پیرۆزە بەلێن نوێدەکەینەوە کە قوتابی ئەم ڕێبازە پیروزەیین و بەردەوام دەبین،
(١٦)ئاب یادی ٨٠ساڵ خەبات لە مێژووی نەتەوەی کوردستاندا لە بەرژەوەندی نیشتیمانیدا خەباتێک لە پێناو چارەنوسی نەتەوەیەک دابووە بە گەواهیدەری مێژوو.
ئامانجی پارتی هەر لە سەرەتایی دامەزراندنی لە ١٩٤٦/٨/١٦ ئامانجی سەرەکی ئەم حیزبە دیاری کردنی چارەنوسی گەلێک بوە کە مافی دەوڵەتی خۆی هەیە.
پرنسیپی کاری سەرەکی ئەم حیزبە خواستی بەرژەوەندی خودی نەبوە ،، بەبێ شک هەوڵ و ئامانجی پێگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردستان بوە کە بە ناحەق بەش کراوە و نەتەوەیەک سەد ساڵ قات و قڕی دەکرێت و خوێن بۆ سەربەخۆی خۆی دەبەخشێت.
پارتی و خودی بارزانی بەتەمەن بەخشین هەمیشە بە ڕوح بەخشین پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەری ڕێبازی کوردایەتی بوە لە گەڵ پێشمەرگەکان خۆی بە هاوسەنگەری ئەوان زانیوە.
بە ئێستاشەوە سەرۆک مسعود بارزانی پیشەی ئەسڵی خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت هیچ کات خۆی بە جودا لەپێشمەرگە نازانێت لە سەرجەم گوتارەکانی ناوخۆیی و جیهاندا ناوی پێشمەرگەی وەک ڕەمزی خۆناساندن بە کار هێناوە.
پارتی هەمیشە دەستپێشخەری سەرجەم ڕێکەوتنامە ئاشتیەکان بوەو بەردەوامە، تەنها ئامانجی ئاشتی و پێکەوە ژیان و دادپەروەری زمانی گفتوگۆی ئەو حیزبەیە لە پێناو نەتەوەیەک
بۆ گەیشتن بە مافی چارەنوس و سەربەخۆیی.

سیروان شێخ حاجی مزۆری