کادری دڵسۆز یان ناکارا .

کادری دڵسۆز یان ناکارا .

 

مێژوو شاهید و گەواهیدەرە تۆماری کاری باش و خراپ دەکات ، کاری باشە هەمیشە لەسەر شانی ئەو کەسانە بونیات نراوە دڵسۆز و لێزان و لێهاتوانە کاریان کردووە ، خزمەتیان بەحزب و بیروباوەڕی خــۆیان و ڕێبازەکــەیان کردوە ، بەبێ چاوەڕوانیی پاداشت و وەرگرتنی هیچ ئیمتیازێک ، باشترین ساڵەکانی تەمەن و گەنجێتی خۆیان بەخشیوە .
ــ زۆرن ئـەو کەســە دڵسـۆزو شەرەفمەندانەی لە ڕۆژی سەخت و ناهەمواردا لە سەنگەردا چرای ڕوناکی بون و جێ دەستیان دیار بووە ..
* ئێستا ناوێک کە جێگای هەموو تەقدیر و پێزانین و دەستخۆشی سوپاس نامە و مەدالیای ئازایەتی و جوامێری گرتۆتەوە ، ناوێک کە هیچ پاداشتێک یان دڵخۆشیەک نابەخشێت ، بـگرە نـاوێکی نـاڕەواشە ، کـــادری ( ناکارا ) بەڕاستی ئەو کادرانە شایەنی هــەڵگری ئەو ناوە نە بــوون ، چــونکە بەهای دڵسۆزی ماندوبونیان لەو ناوەدا نابینرێت ؟
* ئەو کادرانەی لە زەمانی شاخ و شار هـەڵگری بیرو باوەڕێکی بەهـــێز بوون بەفەرمانی حزب خەریکی ڕێکخستن و کارو چالاکیە نهێنیەکان و بڵاوکراوەکان بوون ، ڕێنیشاندەر و زانیاری بەخش بون ، یان پێشمەرگەی ناوسەنگەر بوون ئاوارەو دەربەدەر نەک بەدوای خۆشگوزەرانی ناو کۆشک و تەلاری شاهانە ، فەرمانبەر وکارمەند نەبوون لەپێناو مووچە و ئیمتیازاتدا کار بکەن .
لە بارودۆخە جیاوازەکاندا و لەژێر فشاری دوژمدا تەسلیمی بیرو باوەڕی هیچ داگیرکەر و زۆردارێک نەبون ژیانی خۆیان و خێزان و بنەماڵەکانیان دەکردە قوربانی تا کاری بڕیار لێدراوی حزب و سەروی خۆیان جێ بەجێ بکەن ..
* ناونانی ناهەق .
لەڕاستیدا ئەوان ( ناکارا ) نین، کادرێک کە تەمەنێک بە پاکێتی ژیا بێت ، کارای ڕۆژە سەخت وناهەموارەکان بــــوبێــت پێویســـت بــو نـاویــان کــــــادری ( ڕێز لێگیراو ) بێت ، چونکە ئەوان بڵندگۆی ڕۆژی سەردەمی خۆیان بوون .
* پەراوێزخستنی ئەوان ، زیانێکە تەنها بەرخۆیان نەکەوتووە ، بەڵکو بەر حزبیش دەکەوێت .
* دڵسۆزانی دوێنێ پەراوێزخستنیان لە بەهایان کەم نابێتەوە ؛ ئەوان سەربەرزانە لە مێژوودا وەستاون ، دڵسۆزانە تێکۆشاون شانازیش بە مێژوو ڕابردویان دەکەن .
* هەندێک لەو کادرە لێزان و بەتوانانەی دوای کۆنفرانسە نێو خۆیەکان لەماڵن ڕەنگە خواستی خۆیان نەبێت دوور خراببنەوە یاخود بەپرسیارێتیان نەماوە ، ئەوان تا ئێستا نا ( کارا ) نین ئامادەی سەرخستنی هەموو پرۆسەکانی هەڵبژاردنەکانن بۆ زیاد کردنی دەنگەکانی پارتی و مانەوەی پارتی وەک حزبی ژمارە یەک تەمەنێکی زۆرە خەریکی پرشنگدارکردنی حزبەکەیانن تا ئێستاش بەردەوامن ، بەڵکو شایستەی ڕێزێکی زۆرو خزمەتێکی باشترن بەرزتر لەوەی ئێستا پێیان دەبەخشرێت..
* ئەوانەشی ناویان کارایە جێگەی دڵخۆشی ڕێزلێگیراون و کادری گەنج و بەتوانان ، ئەوانەش کە ناوێکی ناڕەوایان لێنراوە تێکۆشەری دوێنێ و ئەمڕۆن .
* سەرجەم کادرانی پارتی درێژەپێدەر و خزمەتکاری ڕێبــازی پیرۆزی بـــــارزانی نەمرن .

ــ بەهیوای سەرکەوتن و پێشـــکەوتنی هەموو ئەو هـــەڤاڵانەی خزمەت بەم ڕێبازە و پارتەکەیان دەکەن .

 

Top