جیاكاری و جیاوازی، له‌هزری نوخبه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان به‌دی ئه‌كرێ-به‌شی دوانزه‌یه‌م)
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك و حكمڕانییه‌ك چ ئه‌وانه‌ی له‌رابردوو و ئێستا و ته‌نانه‌ت داهاتووشی له‌گه‌ل بێ، ئه‌گه‌ر چاوی چاودێری به‌دواداچوونی ووردبوونه‌وه و هێزی چڕبووونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی نه‌رێنیی و ئه‌رێنیی بۆ نه‌كرێ، حه‌تمه‌ن بوون و به‌رده‌وامی تاكو كه‌ناری كۆتایی هه‌راوهه‌ر رێره‌وی تایبه‌تی لاربوونه‌وه‌ی ستوونی و ئاسۆیی خۆی وه‌رئه‌گرێ و تاكو ئه‌و ساته وه‌خته‌ی به‌ره‌و گڵۆر بوونه‌وه و بانگۆز بوونه‌وه هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تیی و كه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی داگیركردنی جه‌سته‌ی له‌لایه‌ن هه‌ژموونی ماندوویه‌تی به‌كۆتایی دێت و باندۆر و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداریشی لێده‌كه‌وێته‌وه و ناو و ناوبانگی به‌هه‌ر دوو دیووی باش و نه باش له‌باوه‌شی مێژوو ئه‌نووسرێته‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانی ئایینده‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌كرێ و بیر‌و بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌دات و شیكاری قوول و به‌رفراوانی له‌باره‌یه‌وه بۆ ئه‌كات و ئه‌كه‌وێته به‌رمقه‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ویژدانیانه‌وه.
بوونی حكومه‌تی كوردستان، هه‌ر له‌ساته وه‌ختی دامه‌زراندنییه‌وه، تاكو نووسینی ئه‌م نووسینه‌م، له‌نێو قه‌واره‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ش بوونی پارتی كه ڕه‌گێكی قووڵی سروشتی به‌رفراوانی فره ئاراسته و فره ڕه‌هه‌ندی تێڕوانینی بۆ هه‌می كایه‌كانی ژیانی سیاسیی و حیزبی و كارگێڕی و نیشتیمانیی هه‌یه و تا-د.
له‌ناوهه‌ناوی ئه‌و پارته سه‌ره‌كیه‌ی كوردستان و جیهان، كه په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام رووی له‌زیادبوونێكی سروشتیه، به‌رووی ئه‌م هه‌ساره‌یه، بۆیه بۆته ده‌روازه‌ی كرانه‌وه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر و به‌توانا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه‌لتوری و سیاسیی و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی یه‌كانگیرێكی به‌هێزیان له ڕۆحی ئاوێته‌بوون پێكه‌وه ناوه و توانیوویه‌تی كاریگه‌ری قووڵ و ئه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیان دروستبكات و رۆحی سروشتیانه‌ی زیاتر وه‌به‌ر جوانیه‌كانی سروشتی ژیان بدات، به‌به‌رده‌وامی ڕه‌گ و ریشه‌كانی به‌خاكی دڵ و ده‌روونیی تاك شۆڕ ئه‌بێته‌وه و شوێن پێی قاچه‌كانی به‌خۆشی و ناخۆشیی بێ ئه‌كاته‌وه، بۆیه نه‌یارانی ئه‌و پارته به‌ناچاری حیساب وكیتابی تایبه‌تی بۆ ئه‌كه‌ن و هه‌میشه هه‌وساری لمۆز و قه‌پووزی نه‌یارانی چ به ئاشكرا‌و چ به‌نهێنی به‌ده‌ستی پارتیه و ناتوانن له كورت مه‌ودا و دوور مه‌ودای ئه‌و هه‌وساره جووڵه‌ی ناسروشتی دژی كوردستان بكه‌ن.
هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژووی گه‌شه‌كردنی حكومه‌تی كوردستان، پێویستی زۆر به‌لایه‌نی ڕاوێژكاری هه‌بووه و بوونیان زۆر دیار و به‌رچاو بووه و قه‌ت له‌بیرناكرێن، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق،ڕۆڵی كاریگه‌ریان له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور گێڕاوه و كه مافه‌كانی تاكی گه‌لی كوردستانی تیا پارێزراوه و روناكی و هێزی ده‌ستووریش بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری له كوردستان.
له‌سه‌ردانه گشتیی و فه‌رمیه‌كان و كۆڕبه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هێزی راوێژكاره‌كان زۆر به‌كه‌می ئه‌بینرێن و ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ئه‌كرێ ده‌رباره‌ی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه له پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانن كه ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و له‌سنووری كاروباریان ده‌رناچن، بۆیه وای بۆ ئه‌چم،زیاتر نوخبه‌ی بارزان پشت به‌سامانی ژیری خودی خۆیان و له‌نێوحكومه‌تیش پشت به‌نزیكترینیان ئه‌به‌ستن! به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راوێژكارێكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خودی خۆیانی تیا نییه و یاخود هه‌ر بوارێكی تری سیاسیی و ئابوری و رۆشنبیری و كه‌لتوری و كه په‌یوه‌ست بێت به‌و كه‌رته ستراتیژیانه‌ی حكومه‌ت له‌كاتی چوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌لیان بن.
ڕه‌گی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جیاوازیه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی هزری قوولی رووناكبیری دیاری ئه‌ندامانی نوخبه‌ی خانه‌واده، كه ئه‌مه مایه‌ی مه‌ترسیی و تێڕوانین وهه‌ڵوه‌سته‌كردن و تێگرتنی نیگای نه‌نگیه كه جیاوازی هه‌ستی پێ ئه‌كرێ و له قاڵبدانێكی چه‌قبه‌ستووییه كه قووڵایی بیر‌و هه‌ژموونگه‌رایی پسپۆڕی و شاره‌زایی خه‌ڵكانی تر پشتگوێ بخرێ، كه خاڵی دیاری جیاوازیه‌كانه و بوون و به‌رده‌وامیش لاسه‌نگی و نامۆیی و هێزی جیاوازی ناڕه‌زایی سه‌خت و دژواری گله‌یی و په‌ستی به‌رهه‌مدینێ و جیاوازی لاسه‌نگه ستراتیژییه‌كانی فری داوه‌ته هه‌ڕه‌می سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه و به‌ره و ناڕه‌زایه‌كی كپكراوی داپۆشراوی بردووه و زۆر له ئامانجه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رته ستراتیژیه‌كانی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی سته‌مگه‌ری تێڕوانینی جیاوازیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی نوخبه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان.
ئه‌م جیاكاری و جیاوازیه‌ی له كایه جیاوازیه‌كانی هه‌ر دانیشتنێكی میوانداری سه‌ریانهه‌ڵداوه و زۆر به‌ئاسانی هه‌ستی پێ ئه‌كرێ و گڕی به‌رداوه‌ته هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و قكره باڵایانه‌ی جوانی بیركردنه‌وه له‌ستراتیژه‌كان به‌رهه‌مدێنێ و، زۆر به‌زه‌قی و نه‌شیاوی سنوورێكی ناسروشتی له‌رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری نوخبه‌ی دیاری خانه‌واده دروستكردووه و بۆته هۆكاری لاسه‌نگی له‌پۆستی(وه‌زیر و سكرتێر و راوێژكاره‌كان).ئه‌مانه خاڵی زه‌قی ناووكی جیاوازیه‌كانن، كه به‌زۆر حیساب بۆ بازنه‌ی دیاری كراوی خۆیان ئه‌كه‌ن.
نه‌بوونی هێزی راوێژكاری له‌كاتی سه‌فه‌ركردنیان بۆ وڵاتان و زۆرجار بۆته مایه‌ی خوڵقاندنی هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌شیاوی ناپه‌سه‌ندكراوی دوور له‌به‌های به‌رزی عورفی دیپلۆماسیی و سیاسیی وزاماركردنی هه‌ستی سیاسیی و به‌رزی خودی رووناكیه‌كان،كه كاروكاردانه‌وه‌ی نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ندی نه‌رێنیی و رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌لێگرتنێكی قورسی ده‌ره‌كیی و ناوه‌كیی بۆنه‌ته‌وه و هه‌ر به‌زمانی جه‌سته‌ش و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه.
بردنی هێزی ژیری راوێژكاران، ڕۆحی سه‌ردان و دانیشتنه‌كان فره‌خاس ئه‌كات و توانا و به‌رفره‌وانی وه‌به‌ر خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی گفتۆ و گۆی سه‌ر مێزه‌كان ئه‌دات و هه‌ر جیاوازی و جیاكارێكش بوونی هه‌بێ به‌ره‌و پووكانه‌وه و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی هزری گوماناویی هه‌نگاو ئه‌نێت و كه‌سه كپكراوه‌كانیش به‌دیار ئه‌كه‌ون و زۆر له‌لایه‌نه شاراوه‌كان به‌دیار ئه‌كه‌ون بواری سروشتی جووڵه‌گه‌ری جارێكی تر هه‌ناسه‌ی وه‌به‌ر دێته‌وه وئاكامگیری به‌هێز به‌ده‌ستده‌هێنن وده‌نگی هه‌ر ناڕه‌زایه‌كێش كه هه‌ست بریندار كه‌ره، به‌ره‌و رووپۆشكردنێكی ئه‌به‌دی ئه‌چێت.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی