چۆن وا دەكەیت قژە لوولەكەت (وەیڤی) بە درێژایی ڕۆژ بمێنێتەوە؟
یەكەم:
١- سپرای جێگیركەری سووك بەكار بهێنە: جێگیرییەكت پێ دەبەخشێت لەگەڵ جووڵەیەكی سرووشتی.
٢- لە دوورەوە سپراكە لێ بدە: بۆ ئەوەی تاڵەكان بەیەكەوە نەنوسێن و وشك نەبنەوە.
٣- دووربكەوەرەوە لە بەرهەمە قورسەكان: چونكە كێشی قژەكە زیاد دەكەن و لوولەكە بەرەو خوارەوە دەكێشن.
دووەم:
١- تاڵەكان بە ئاراستەی جیاواز لوول بكە: ئەمە دیمەنێكی سرووشتی دەدات و ڕێگری دەكات لەوەی تاڵە لوولەكان زوو تێكەڵ ببن.
٢- پلەی گەرمیی زۆر نزم بەكار مەهێنە: گەرمی كەم شێوەكە جێگیر ناكات، بەڵام هاوسەنگی بپارێزە بۆ ئەوەی زیان بە قژت نەگات.
٣- هەر تاڵێك دوای لوولكردن جێگیری بكە: دەتوانیت تاڵەكە بە لوولی بە تەوقە ببەستیت تا سارد دەبێتەوە، ئەمە جێگیرییەكەی زیاتر دەكات.
٤- ئامێرەكە بە خێرایی بە قژتدا مەهێنە: پەلەكردن كاریگەریی ستایلەكە كەم دەكاتەوە.
سێیەم:
١- زۆر دەست لە قژت مەدە.
٢- دووربكەوەرەوە لە شانەكردنی بە فڵچە.
٣- ئەگەر هەندێك تاڵ شێوەی خۆیان لەدەستدا، تەنیا ئەو بەشە بە خێرایی لوول بكەرەوە لە جیاتی ئەوەی هەموو قژەكە سەرلەنوێ چاك بكەیتەوە.
