نوێترین كاتژمێرە نەخشێنراوەكان بە ئەڵماس
كاتژمێری نۆتیڵەس : ئەم كاتژمێرە لە ئاڵتوونی سپی دروست كراوە و بە كۆمەڵێك بڕینی جۆراوجۆری ئەڵماس ڕازاوەتەوە بۆ دەرخستنی دیزاینە ئایكۆنییەكەی قاوغ و قایشەكەی. كاتژمێرەكە بە جووڵەیەكی میكانیكی ئۆتۆماتیكی كار دەكات، كە تایبەتمەندیی ڕاگرتنی چركەكانی تێدایە، ئەمەش ڕێگە دەدات كاتەكە بە وردی تا ئاستی چركە ڕێك بخرێت.
كاتژمێری ڕۆیاڵ ئۆك: ئەم كاتژمێرە بە ئەڵماسی بڕینی «بریلیانت» داپۆشراوە؛ تەنیا لە قاوغەكەیدا ١٣٤ بەردی ئەڵماس (نزیكەی ١.٨٨٤ قیرات) هەیە، هەروەها ٤٠ بەرد لە چوارچێوەكەیدا و ٣٣١ بەردی ئەڵماسی بریلیانت لە ناوەوەی كاتژمێرەكە و ٦٣٢ بەردی ئەڵماس لە قایشەكەیدا بەكار هاتووە.
كاتژمێری كالیبەر ١٠١ سیكرێتس: بە زیاتر لە هەزار بەردی ئەڵماس داپۆشراوە، ئەم كاتژمێرە بێگومان وەك پارچە خشڵێكی شاهانە و لوكس دەردەكەوێت. بە شێوەی بازنەیەك ئاڵتوونی پەمەیی و ئەڵماس دروست كراوە، بەڵام دوگمەیەكی بچووكی شاراوەی تێدایە، كە بە داگرتنی، ڕوكارێكی لوكس لە سەدەف دەردەكەوێت.
كاتژمێری ڕین دی ناپڵ كرەیزی فلاوەر: لە چەقی ئەم پارچە هونەرییەدا، ناوەوەی كاتژمێرەكە بە ٢٠٦ بەردی ئەڵماس بە شێوازێكی پێچەوانە و ٢٠ بەردی ئەڵماسی بڕینی «باگێت» ڕازاوەتەوە.
