شێوازی دروستی هەڵگرتنی پەنیر لە ناو بەفرگری ماڵەكەتدا

شێوازی دروستی هەڵگرتنی پەنیر لە ناو بەفرگری ماڵەكەتدا

١- كاغەزی تایبەت بە پێچانەوەی پەنیر: پەنیرەكە بە توندی بەو كاغەزە بپێچەرەوە كە لە سوپەرماركێتەكان دەفرۆشرێت، چونكە بە شێوەیەك دروست كراوە كە هاوسەنگیی هاتووچۆی هەوا ڕادەگرێت، ئەمەش ڕێگە بە پەنیرەكە دەدات هەناسە بدات و لە وشكبوونەوەش دەیپارێزێت، بەڵام دڵنیابەرەوە كە كەمێك هەوا لە ناو كیسەكەدا هەبێت بۆ ئەوەی پەنیرەكە ئۆكسجین و شێی پێویستی دەست بكەوێت.

٢- شێی بەفرگر: شێ فاكتەرێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ مانەوەی پەنیر بە تازەیی. ئەگەر شێ كەم بێت، پەنیرەكە وشك دەبێت، ئەگەر زۆر بەرزیش بێت، ڕەنگە پەنیرەكە زۆر نەرم ببێت یان كەڕوو بكات. ئەم شێیە سرووشتی خۆی وایە بەرەو ناوچە وشكەكان دەچێت، ئەمەش ئەوەیە كە ڕوو دەدات كاتێك پەنیرەكە لەناو بەفرگردا ڕووبەڕووی گۆڕانی ڕێژەی شێ دەبێتەوە. هەرجارێك كە بەفرگركە دەكەیتەوە بۆ خواردنێك یان دەبەیەك شیر، ڕێژەی شێ دەگۆڕێت.

٣- قاپ یان دەفری پەنیر: دەفرێكی تایبەتی بەباشی داخراو بۆ پەنیرەكە تەرخان بكە دوای پێچانەوەی، ئەمەش بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی جێگیر و داخراو بۆ دەستخستنی ژینگەیەكی لەبار و گونجاو.

Top