محەمەد سەمعان شەکری شکاند
محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک ،کە سیاسەتی یەکتر قبوڵکردن کردی بە پارێزگار،بێ جوینەوەی قسەکانی کەوتە شەکر شکاندن لە بارەی مادەی 140 ی دەستوری عێراقەوە تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و کەرکوک،سەرەتا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو مادە دەستوریە دەربڕی و بە کارێکی زۆر خراپی چواندو بە غەدر بۆ سەر کەرکوک وەسفی کرد،پاشان مادەکەی بە مادەیەکی بەسەرچوو باس کرد،کە دەبوایە بیری نەچێت کە خۆی دەبینێ لەسەر کورسی پارێزگا ئەگەر کورد لە کەرکوک یەک هەڵوێست بونایە هەرگیز بە خەونیش نەدەبوە پارێزگارو نەشی دەتوانی ناماقوڵی وا بکات سەبارەت بە کەرکوک و مادەی 140کە مادەیەکە هەر بەرکارە ئەگەر کورد لەسەری هەڵبدات و لە جێی ئەوەی خەریکی ئیمتیازات و پارەو پۆست بێت لە هەوڵی جێبەجێ کردنی ئەو مادە دەستوریەدا بوایە تاکو ئێستا زۆر بابەت بە ئەمڕۆ نەدەگەیشت و کورد و هەرێمی کوردستان و کەرکوکیەکان لە قۆناغێکی تری مێژوی دا دەبون،بەڵام بە داخەوە خودی مادە دەستوریەکە بەلای حزبە باڵادەستەکانی کوردستانەوە ئەوەندە جێگای گرنگی نین و هەوڵی بۆ نادەن حەقی خۆشیەتی محمەد سەمعان و سەمعانە هاوچەشنەکانیان بە 140ئاوس بن و سەرەڕای دەسبەرداری حکومەتی هەرێم لێی زراویان لێی بچێ،من هەر لێرەوە بە سەمعان رادەگەیەنم تاکو کوردێک هەناسە بدات دەسبەرداری کەرکوک و کوردستانیەتی کەرکوک نابێت و رۆژێکیش دێت هەموو ئەو کۆسپانەی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بۆ کوردستانی بونی کەرکوک دروستیان کردوە دەچنە زبڵدانی میژوەوەو تەنها روڕەشیان بۆ دەمینێتەوە.

ئەسرین عاسی شوانی