ئەوانەی لەگەڵ دانیشتندا خەو دەیانباتەوە
بەگشتی چوونە خەو پاش دانیشتن بە ماوەیەکی کەم لە ئەنجامی پێویستی بە خەو ڕوو دەدات. لە ڕاپۆرتەکانی خزمەتی نیشتمانی تەندروستی NHS / بەریتانیا ھاتووە کە چەند حاڵەتێکی پەیوەست بە خەو، باری دەروونی، لەگەڵ گرفتی جەستەیی پەیوەندییان بە مەسەلەکەوە ھەیە، بۆنموونە مەیلی زیاد نووستن لە ھەر بار و دۆخێکدا Narcolepsy کە گرفتێکی دەروونیی درێژخایەنە بە شێوەی تێکچوونی سووڕی خەو - بیداربوونەوە، خەمۆکی، گرفتی دەروونیی دووجەمسەرە Bipolar disorder، کەمخەوی، دیاردەی ناڕەحەتیی قاچەکان، وەستانی کاتیی ھەناسە لەکاتی خەودا Sleep apnea، زیانی لابەلای بەکارھێنانی ھەندێک دەرمانی وەکو دەرمانی ھێورکەرەوە و دژەھیستامینەکان، خواردنەوە ئەلکھولییەکان، ھەروەھا تێکچوونی ڕیتمی کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، کە ھۆکارە بۆ چوونە خەو لەکاتی دانیشتن بەتایبەتی لە کاتژمێر یەک تا سێی ی پاش نیوەڕۆدا.
