ڕیتمی ھۆرمۆنەکان

ڕیتمی ھۆرمۆنەکان

ڕیتمی ھۆرمۆنەکان Hormonal rhythm بریتییە لە سووڕێکی بایۆلۆژیی لەش کە بەرھەمھێنان و دەردانی ھۆرمۆنەکان ڕێک دەخات بە ھاوکاتی لەگەڵ خەو، ژەمەکانی خواردن، لەگەڵ سووڕی خەو-بیداربوونەوەدا، بە شێوەی سووڕێکی ٢٤ کاتژمێری کە کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕیتمی کاتژمێری بایۆلۆژیCircadian rhythm . کاتژمێری بایۆلۆژی لە بەشی خوارەوەی مێشک (ھایپۆتەلەمەس) ئەگاداری لەش دەکاتەوە کە لە چ کاتێکی شەو و ڕۆژدا ھۆرمۆنی تایبەت دەربدات، بۆنموونە ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل لەکاتی بەیانی زوودا دەگاتە بەرزترین ئاست بەمەبەستی ھاندانی لەخەوھەڵسان پاشان بەرە بەرە ئاستەکەی داەبەزێت، ھۆرمۆنی میلاتۆنین (ھۆرمۆنی خەو) کە ئاستەکەی لەکاتی تاریکیی ئێوارەدا بەرزدەبێتەوە بۆ ھاندانی خەو و لەکاتی نیوەشەودا دەگاتە بەرزترین ئاست، ھۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen کە لەکاتی بەیانیدا دەگاتە بەرزترین ئاست و بە تێپەڕبوونی ڕۆژ ئاستەکەی دادەبەزێت، ھەروەھا ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کە بە ھەمان شێوە دەگاتە بەرزترین ئاست لە بەیانیدا و ئاستەکەی لەکاتی ئێوارەدا دادەبەزێت.
چۆن ڕیتمی سرووشتیی ھۆرمۆنەکان دەپارێزێت؟ ڕێکخستنی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، ڕێکخستنی کاتەکانی خەو و بیداربوونەوە، ھەروەھا ڕێکخستنی کاتی ژەمەکانی خۆراک.

Top