(نه‌بوونی چه‌قی گردبوونه‌وه، نوخبه‌ی بارزان، به‌رپرسیاره-به‌شی یانزه‌یه‌م)
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران شارێكی ستراتیژ و سنووریه و، له‌نێو حه‌وزێكی سروشتی سیحراوی هه‌ڵكه‌وتووه و به‌ده‌یان زنجیره شاخ و چیا و لوتكه له شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌به‌ند ده‌وره‌ی سۆرانیانداوه، شاره‌كه هاو سنوره، له گه‌ل كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باكور،
ده‌ڤه‌ری بارزان، له‌نێو سنووری جوگرافیای سۆراندایه و كه ژماره‌ی گونده‌كانی نزیكه‌ی (چوارسه‌د)گونده، بۆیه هه‌ر دوو ناوچه‌كه‌ش سوران و بارزان به‌هه‌ژموونی سروشتی حیزبی و هه‌ڕه‌می هێز و قووڵایی ستراتیژی نه‌فووز و دڵی پارتی دێته حیساب كرن، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر دوو ڕوانگه‌ی گه‌وهه‌ری و ڕواڵه‌تی سه‌یری فیدراسیۆنی بارزان بكه‌ین، زۆر به‌ساده‌یی و به‌بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك،جوگرافیای ناوچه‌كه جۆرێك له ئاڵۆزی و ناجێگیری و گۆشاوی وه‌ر گرتنی كه‌نارگیری وه‌رگرترووه‌و هۆكاری بوونی ئه‌و لاسه‌نگی و لاته‌ریكیه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نوخبه‌ی دیاری خانه‌واده‌ی بارزان، چونكه نه‌بوونی پرۆژه‌ی گه‌ڕانگه و ئه‌كادیمی و حیزبی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئایینده‌ی شوێنه‌كه دائه‌نێ و جۆرێك له بێهیوایی به‌رهه‌مدینێ و ئاكامگیری مه‌ترسیداریش دێته‌كایه‌وه و گه‌وهه‌ری مه‌ترسیه‌كانیش گه‌ر شڕۆڤه‌یان بۆ بكه‌ین، ئه‌گه‌ینه دوو ئاكامی دژییه‌كی: له‌گرنگترین ئاكامگیریه‌كانی نه‌رێنیی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئاكامگیریه‌كانی نه‌رێنیی نه‌بوونی لق ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
هێزی نه‌رێنیه‌كانیش به‌پێی قه‌باره و باره‌ستایی خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنه‌كه دائه‌نێن و ده‌رهاوێشته‌ی مه‌ترسیداری نامۆیی فڕێ ئه‌ده‌نه نێو خه‌ڵكه‌وه بۆیه به‌نه‌بوونی لقێكی تایبه‌ت به فیدراسۆنی بارزان ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.
1-كۆچكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كادر و جه‌ماوه‌ری حیزب و كه‌سانی لێهاتوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان.كه ئه‌ركه‌كانیشیان وه‌كو پێویست نییه له‌سۆران به‌هۆی دووری له شوێن خۆیان و بوونیان له‌سۆران.
2-نه‌بوونی رێكخستنێكی مكوومی حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌ستی حیزبایه‌تی به‌ره‌و پووكانه‌وه و داڕمانی هه‌سته‌كانی مرۆڤ ئه‌بات.
3-پڕۆژه و كاروباره‌كانیش به‌كه‌می به‌ڕێووه ئه‌چێ و مه‌ترسی له‌سه‌ر دروستبوونی چه‌قێكی جێگیری جه‌ماوه‌ری دروست ئه‌كات و به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی نه‌رێنی ئه‌بات.
4-ده‌ركه‌وتنی كادری ئه‌كادیمی له‌و حاڵه‌ته به‌دی ئه‌كرێ به‌ڵام كادری ناوه‌ندی و خواره‌وه‌ش بوونی به‌دی ناكرێ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا لاسه‌نگیه‌و له‌هه‌ناوی بنكه و بنگه‌ی خواره‌وه دروست ئه‌بێ و نادادی په‌خش ئه‌كات و ئاسۆیه‌كانی هیوا به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و لاربوونه‌وه هه‌نگاو ئه‌نێت و تای ته‌رازووی سه‌رانسۆی شوێنه‌كه لاسه‌نگ ئه‌كات.
5-كووشتنی ئینتیمای ده‌ڤه‌ری و ڕێبازی به‌هۆی نه‌بوونی لق و نه‌بوونی پرۆژه‌ی زه‌به‌ڵاحی گه‌شتیاری و ناوه‌ندی زانستی تایبه‌ت به شوێنه‌كه و به‌هێز و كاریگه‌ر و به‌توانا یاخود هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه هێزی راكێشانی موگناتیسی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه په‌ڵكێشبكات بۆ سنوره‌كانی بارزان.
6- ئه‌گه‌ر گرنگیی و بایه‌ختان به‌و شوێنه نه‌داوه له‌به‌ر لۆمه‌ی ڕكابه‌رانتان ئه‌مه كاریكی هه‌ڵه‌یه و به‌زیانێكی قوولی حیزب ته‌واو ئه‌بێ.
7-ئه‌ركه‌كانی حیزبی له‌سۆران به‌ره‌و قورس‌تر و ئاڵۆزی هه‌نگاو ئه‌نێت و ئه‌ركه‌كانی زیاتر به‌ره‌و قووڵبوونه‌وه هه‌نگاو ئه‌نێت.
ئاكامگیریه‌كانی ئه‌رێنیی كرانه‌وه‌ی لقێكی په‌یوه‌ست به‌جوگرافیای بارزان.
ئاكامگیری ئه‌رێنیی ڕۆڵی بنه‌ره‌تیی له سنوری بارزان هه‌یه و زۆر به‌قوولی و به‌رفره‌وانیی ده‌بێته رێگری ته‌واو له زۆر لایه‌نی ژیان كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌می زۆر ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو ده‌هێنێته گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه، له‌گرنگترین ئاكامگیریه‌كایش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- نه‌بوونی لق، به‌هه‌موو پێوه‌رێكه‌وه‌وكاریگه‌ری قوولی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی حیزبین دروستكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا لق بوونی له‌و ناوچه‌یه نییه، چونكه چه‌ندین شارۆچكه و شاره‌دێ و گوند و كوێره گوند بوونیان هه‌یه و به‌رفره‌وانیی جوگرافیاش ته‌حه‌كووم ئه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لقێكی لێبكرێته‌وه،چونكه قورسایه‌كی زۆر سه‌خت و دژواری له‌سه‌ر لقی ده داناوه و وه‌كو پێویستیش گرنگی پێ‌نادرێت چونكه به‌و هه‌موو شوێنانه راناگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كان راپه‌ڕێنن، ئه‌م نه‌بوونیه هۆكارێكه بۆ تووشی بوونی سه‌رقاڵێكی قورس و بێمانایی به‌هه‌رمدێنێ و ته‌نانه‌ت بیر ئاڵۆزێكی شێواو ده‌هێنێته گۆڕه‌پانی هزری تاك.
نه‌بوونی باره‌گایه‌كی هه‌ستیاری فیتۆنه رۆڵی زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ژێنه‌ری له‌سه‌ر بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و حیزبی و جه‌ماوه‌ر و ماندووبوونی دانیشتوانه‌كه‌ی دائه‌نێ و جۆرێك له په‌راوێزی و نامۆیی فڕێ ئه‌داته بازنه‌ی جوگرافیای بارزان.
2-كردنه‌وه‌ی لقێك، چه‌ندین ده‌رهاوێشته‌ی گرنگ فڕێ ئه‌داته گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و ئاڵۆگۆڕێكی ریشه‌یی ده‌هێنێته‌كایه‌وه و هێز و ته‌كانێكی جۆری بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن دروست ئه‌كات، چونكه لقی ده قورسایه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڤه‌ری بارزان-یش زیاتر له دوو سه‌د كادری جۆراو جۆر حیساب و كتابیان بۆ ئه‌كرێ و مڵمڵانێی قووڵی جوانی حیزبی و كه ڕۆحێكی سروشتی هه‌یه و به‌هێزتر ئه‌كرێ.
3-ده‌ركه‌وتنی نوخبه‌یه‌كی تر له نێو حیزب جگه له نوخبه‌ی فكری كادری ئه‌كادیمی حكومه‌ت كه زۆر جوان بۆی چوونه و به‌بێ جیاوازی كاری له‌سه‌ر كراوه.
4-كادری ده‌ركه‌وتووی ئه‌كادیمی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نوخبه‌ی خواره‌وه دائه‌نێ چونكه له‌روانگه‌ی ئه‌وان حیساب ته‌نها بۆ نوخبه‌ی باڵا ئه‌كرێ.
5-چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك كه بوونی له‌و بازنه‌یه هه‌بێ په‌یوه‌ست بێ به خه‌ڵكی جوگرافیای بارزان كه له‌به‌ر یاسا روویانكردبێته ناوچه‌یه‌كی تر، ده‌ركردنی لێبوردن ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێك بوونی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی خۆیان و ته‌نیاییش ته‌نیاتر ئه‌بێ و هێزی ته‌نیاییش كه‌متر ئه‌كرێته‌وه و گه‌مارۆدانی زیاتری ته‌نیاییش ئه‌كرێ!
6- كرانه‌وه‌ی لقێك و ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری و زانستی و په‌یمانگا و كۆلێژ و سه‌نته‌ری به‌هێزی كه‌لتوری و گه‌شتیاری و گه‌ڕانگه و هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ست بێ به‌ژیان و گوزه‌رانیی خه‌ڵكی له‌بواری كۆمه‌لایه‌تی و حیزبی و سیاسیی و خۆشگوزه‌رانیی و ڕه‌فاهیه‌ت بۆخه‌ڵكی دابین بكه‌ن.
7- نه‌بوونی لق ئوباڵی ئه‌كه‌وێته سه‌ر نوخبه‌ی دیاری خانه‌واده‌ی بارزان،چونكه ئه‌وان هۆكاری دروستبوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ رێكخستنه‌كانی حیزبی له‌و شوێنه‌دا.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی