نەورۆز لە هەولێرەوە خۆی بۆ خولی ئەستێرەكان ئامادە دەكات
نەورۆز لە هەولێرەوە خۆی بۆ خولی ئەستێرەكان ئامادە دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی و نوێنەری پارێزگاكە ئەم وەرزە بە سەرپەرشتی وەلی كەریمی ڕاهێنەری یانەكە هەر زوو دەستیان بە ئامادەكاری كردوە بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكانی عێراقی. هەر چەندە یانەكە هیچ كەمپێكی لە دەرەوەی عێراقی نەكردوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە دە رۆژ مەشقەكانیان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن بەم پێكهاتەیەكی ئێستا كە پڕە لە یاریزانی ئەستێرەی بیانی بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكی باشتر بكەن لەم شارە و بتوانن بە تەواوی بۆ دەستپێكی خولی بژاردەكانی ئامادەبن، جگە لەوەش یانەكە چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری لە شاری هەولێر ئەنجامداوە و ڕۆژانە مەشقەكانیان لە یاریگای هەندرێن و برایەتی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باش ئامادەبن. لەلایەكی دیكەوەش یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ڕۆژی 14ی مانگی هەشت وەكو دەستپێكی كردنەوەی یاری خولی ئەستێرەكانی دەیاری كردوە كە ئەم یارییەش لە یاریگای نەورۆز بەرێوەدەچێت. یانەی نەورۆز ئەم وەرزە چاوی لەوەیە بتوانێ یانەیەكی ژمارە گەورە بێت لە خولەكە، بۆیە ئامادەكارییەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن و یاریزانانی تیپەكەش بە پەڕۆشی زۆرەوە ئامادەكارییان كردوە و دەیانەوێ ئەم وەرزە نوێنەرێكی گەورەی پارێزگای سلێمانی بن و بتوانن هاندەرانیان بە سەركەوتنی گەورە ئاشنا بكەن.
