هەولێر دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە

هەولێر دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە

هەولێر دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بە سەرپەرشتی لوئەی سەلاحی ڕاهێنەری یانەكە بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكانی عێراقی، هەر چەندە یانەكە بڕیاری دابوو بۆ كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان سەردانی وڵاتی تونس بكات و ئامادەكارییەكانیان لەم وڵاتە دەست پێ بكەین، بەڵام بەهۆكاری تایبەت كەمپەكە ئەنجام نەدرا و ڕۆژانە مەشقەكانیان لە هەولێرەوە ئەنجام دەدەن. لەلایەكی دیكەوەش یانەكە بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستی یاریزانانی ئەستێرە بۆ ئەوەی لە خولی یانەكانی كەنداویش ئەنجامیام هەبێت گرێبەستیان لەگەڵ ئیبراهیم بایشی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی تەواو كردوەو تەنیا ڕاگەیاندنی ماوە و هەردوولا لە سەر زۆریەی خاڵەكانی نێوانیان ڕێكەوتوون، ئەیمەن حوسێنی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراقیش نزیكە لەوەی ببێتە یاریزانی یانەی هەولێر و گفتوگۆكان بەردەوامن، كارگێڕیی هەولێر چەندین گرێبەستی تریشی ئەنجامداوە و یاریزان عەلی سادقی كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی هێنایە ڕیزی یانەكەی، جگە لەوەش پیشەگەری نێجیری ئیفیانی ئێزەی هێرشبەری لە یانەی كەرخ گواستۆتەوە ڕیزی یانەكەی، كریستۆڤەر جۆنیش مانەوەی لە یانەكە ڕاگەیاند.

Top