یانەی سیروانی نوێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد

یانەی سیروانی نوێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد

یانەی سیروانی نوێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی سیروانی نوێ ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان توانی پلەی چوارەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەدەست بهێنێت، هەرچەندە یانەكە هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی بتوانێ‌ پلەكانی پێشەوە مسۆگەر بكات، بەڵام بەهۆی ڕكابەرەییەكانی نێوان یانەكانی هەندرێن و زاخۆ و ئاكرێ یانەكە نەیتوانی سەركەوتوو بێت لە گەیشتن بە ڕیزبەندی پێشەوەی خولەكە، بەڵام لە ئێستادا دەستەی كارگێڕیی یانەكەی شاری سلێمانی هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی وەرزی نوێ بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەی سیروانی نوێ بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ مامۆستا هۆگر عەبدولا ڕاهێنەری پێشووی یانەی دەربەندیخان مۆركرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەكە بكات لە خولی نایاب. هەر چەندە یانەكە پلانێكی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە ژمارەیەكی قورس بێت لە خولەكە و بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە تۆماربكات لە خولە گەورەكەی كوردستان.

Top