زاخۆ لە توركیاوە خۆی بۆ خولی عێراقی ئامادە دەكات

زاخۆ لە توركیاوە خۆی بۆ خولی عێراقی ئامادە دەكات

زاخۆ لە توركیاوە خۆی بۆ خولی عێراقی ئامادە دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی دوو شەممەی ڕابردوو شاندی یانەكە بۆ كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكان گەشتی وڵاتی توركیای كرد. كارگێڕیی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە كۆمەڵێك ئەستێرەی هێناوەتە ڕیزی یانەكەی و بە ڕاهێنەرێكی ئەوروپی و بەناوبانگ دەیەوێ شەڕی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی عێراقی بكات، هەرچەندە یانەكە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ شیرزود تەیمیرۆڤ گۆڵكاری خولی عێراقی و یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر مۆركرد بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ ئەوەی وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكانی بتوانێ‌ شەڕی یانە گەورەكانیش بكات.ئەم كەمپە مەشقیە بۆ ئامادەكاری زیاتری یانەكەیە و چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریش ئەنجام دەدات.كارگێڕیی یانەی زاخۆ لە ئێستادا سەرجەم یاریزانە پیشەگەرەكانی گواستۆتەوە و مافی هێنانی یاریزانانی تری نییە، یاریزانە پیشەگەرەكانیش بریتین لە هەریەك لە یاریزانان(جۆزیف ماوریسیۆ و ئۆرینۆی بەرازیلی،سیفومبۆڵی ئەفریقیای باشور،مۆسیس ئابێی گانی، شێرزود تەیمیرۆڤی ئۆزباكی، ئیڤان ئاهیمبوسیبوای ئۆگەندی) مۆركردوە ، جگە لەوەش یانەكە چەندین یاریزانی یانەكانی تری عێراقی هێناوەتە ڕیزی یانەكەی، تیپەكەش ڕۆژانە مەشقەكانی خۆی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری فەرەنسی لورانت بانید ئەنجام دەدات لە ناوخۆی عێراقیش زاخۆ هێشتا چاوی لە هێنانی یاریزانی ئاست بەرزە، بۆیە زاخۆییەكان دەیانەوێ لە ڕێگەی ئەم كەمپەوە خۆی بە تەواوی ئامادە بكات.

Top