پیشەگەرەكانی دهۆك ئامادەن

پیشەگەرەكانی دهۆك ئامادەن

پیشەگەرەكانی دهۆك ئامادەن
تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی بەهێز و ڕاهێنەرێكی ئێرانی شەڕی یانە گەورەكانی عێراقی دەكات. دهۆكییەكان ئەم وەرزە هەر زوو توانیان گرێبەستی ڕاهێنەری ئێرانی محەمەد گوڵ یەكلای بكەنەوە و دەست بە ئامادەكارییەكان بكەن، جگە لەوەش كارگێڕیی یانەی دهۆك بە تەواوی دەستی بە گرێبەستی یاریزانان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بە پێكهاتەیەكی بەهێز یاری كۆتایی سوپەری جامی كەنداو لە شارەكەیان ئەنجام بدەن، بۆیە گرێبەستی هەریەك لە یاریزانانی پیشەگەر(مەحمودمەواسی سوری،سینا ماریدی ومحەمەد ڕەزا و سینا ئەسەدی ئێرانی،ڕەزا ماجی مەغریبی، ئیگۆر هێنریك و ڕایكار سانتۆسی بەرازیلی) تەواو كردوە و لەگەڵ یانەكە دەستیان بە ئامادەكارییان كردوە، لە ئێستادا یانەی دهۆك مافی هێنانی یاریزانی پیشەگەری نەماوە، چونكە هەر حەوت یاریزانەكەی دەستنیشان كردوە و بەفەرمی یاریزانی یانەكەن. بۆیە خاڵی بەهێزی ئەم ڕاهێنەرە بیانیە ئەم یاریزانە سوپەرانەن كە یانەكە هەم بۆ یاری كۆتایی سوپەری كەنداو و خولی ئەستێرەكانی عێراقیش پشتیان پێ دەبەستێت.دهۆكییەكان كەمپێكی مەشقیان لەوڵاتی توركیا ئەنجامداوە چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریشیان ئەنجامداوە، لەلایەكی دیكەوە دهۆك یەكێك لە بەهێزترین گۆڵپارێزەكانی عێراقی گواستەوە ڕیزی یانەكەی ئەویش كومەیلی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێرە، ئێستا یانەكە ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەم وەرزە ژمارەیەكی گرینگ بێت لە خولە گەورەكەی عێراقی.

Top