دوو یاریزانی كورد بەشداری پاڵەوانێتی موای تای وڵاتانی عەرەبی دەكەن

دوو یاریزانی كورد بەشداری پاڵەوانێتی موای تای وڵاتانی عەرەبی دەكەن

دوو یاریزانی كورد بەشداری پاڵەوانێتی موای تای وڵاتانی عەرەبی دەكەن
هەڵبژاردەی نیشتمانی موای تای عێراقی بڕیارە لە ڕۆژی 10/8/2026 لە وڵاتی لیبیا بەشداری پاڵەوانێتی موای تای وڵاتانی عەرەبی بكات. ئەم پاڵەوانێتیە بەبەشداری ژمارەیەك لە كوڕ و كچانی هەڵبژاردەی وڵاتانی عەرەبی بەرێوەبچێت، هەڵبژاردەی عێراقی ئامادەكاری تەواوی كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنێت، لەم ناوەندەشدا كچ و كوڕە یاریزانێكی كوردی پارێزگای سلێمانی بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە گەورەیە دەكەن و ئامادەكاری پێویستیان كردوە بۆ ئەوەی بە ناوی عێراق وەكو یاریزانی كورد بتوانن ئاست و ئەنجامیان بەدڵی هەوادارانیان بێت. كچە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی(بیرتان دانا) و كوڕە یاریزانی یانەی پێنجوێن (ئاژوان ئارام) یاوەری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق دەكەن لەم پاڵەوانێتیە كە بڕیارە لە (10/8/2026) لە شاری بەنغازی لە وڵاتی لیبیا یارییەكانی بەرێوەبچێت و بۆماوەی پێنج ڕۆژ یارییەكانی بەردەوام بێت. لە ئێستا یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە شاری بەغداد لە كەمپێكی چڕی ئامادەكاری بەشدارن و چاویان لەوەیە زۆرترین مەدالیای جۆراوجۆر بەدەست بهێنن و بتوانن ناوی خۆیان و كوردستان و عێراقیش بەرز بكەنەوە، یاری موای تای لە شاری سلێمانی گرینگی زۆری پێ دەدرێت و شارەكە خاوەنی چەندین كچ و كوڕە یاریزانی بە توانا و بە ئەزموونە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی باشتریان هەبێت لەم یارییە.

Top