دوو كچی هاوشێوە داستانێك تۆمار دەكەن
بۆ یەكەمجار لە مێژووی ١٤٤ ساڵدا، دوانەیەك ئەم دەستكەوتە مێژووییە تۆمار دەكەن، دوو خوشكی دووانەی یەكشێوە، «ئەدریانا» و «ئەلیسا لیۆنز»، لە ڕێڕەوی ئەكادیمیای «ناوە پیرۆزەكان» (Holy Names) لە شاری تامبای ویلایەتی فلۆریدا، مێژوویەكی نوێیان نووسییەوە، ئەوان بە دەرچوونیان لە مانگی ئایاری ٢٠٢٦، توانییان پلەكانی یەكەم و دووەمی بەشی خۆیان بەدەست بهێنن، بەمەش بوونە یەكەم دووانە لە مێژووی ١٤٤ ساڵەی ئەو قوتابخانەیەدا كە پێكەوە لووتكەی سەركەوتنی ئەكادیمی داگیر دەكەن كە ڕێگایەكی پڕ لە ئیلهام و دەستكەوتی ناوازەیە. ئەم سەركەوتنە مەزنە هەروا بە ڕێكەوت نەهاتووەتە دی، بەڵكو بەرهەمی ڕێگەیەكی درێژی ماندووبوون و بەهرەمەندیی هاوبەشە، كە كارنامەكەیان بەم خاڵانە ڕازاوەتەوە، بەدەستهێنانی سكۆلارشیپی خوێندن بە بڕی نزیكەی ٢٨٧ هەزار دۆلار، تەرخانكردنی زیاتر لە ١٠٠٠ كاتژمێر بۆ كاری خۆبەخشی و خزمەتكردنی كۆمەڵگە، بەشداریكردن لە گەشتێكی مرۆیی و خۆبەخشانەی كاریگەر بۆ وڵاتی گواتیمالا.
