یەكەم پیتزا خۆر

یەكەم پیتزا خۆر

پیتزا ئەو خواردنە بەتام و بە جۆشەی كە بۆتە خۆراكێكی جیهانی، سەرەتای مێژووی دەركەوتنی پیتزا بۆ سەدەكانی  هەژدە و نۆزدە دەگەڕێتەوە، كە یەكەم جار كە پیتزا بە شێوەیەكی فەرمی لە مێژوودا گەیەندراوەتە ماڵان، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٩، سەرەتا ئەو خواردنە بە تایبەت بۆ شاژن «مارگارێتا ساڤۆی» دروست كراوە، كە لە خواردنە شاهانە و بەتامەكان بێزار ببوو، داوای كرد خواردنێكی خۆماڵیی جوتیاران تاقی بكاتەوە، ئەم ڕووداوە، كە دەگوترێت لە شاری «ناپۆلی» لە ئیتاڵیا ڕوویداوە، بووە هۆی گەیاندنی پیتزا بۆ شاژن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێك لە سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو پەیوەندییەی نێوان پیتزا و شاژن مارگارێتا ڕەنگە تەنها ئەفسانەیەكی بازرگانی بێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت، ئەم چیرۆكە بەشێكی سەرنجڕاكێشی مێژووی پیتزا پێك دەهێنێت.

 

 

Top