مۆزەخانەی بەرد و گەوهەر لە قەڵای هەولێر

مۆزەخانەی بەرد و گەوهەر لە قەڵای هەولێر

ئەم مۆزەخانەیە سەدان بەرد و گەوهەری گرانبەهای نەك تەنیا كوردستانی، بەڵكو جیهانییش تێدا بەدی دەكرێت، نمایشی بەردەكان بەم جۆرەیە كە دەكرێنە دوو پارچە و دادەنرێن تاوەكو ناوەوەی بەردەكان دیار بن، تەنانەت هەندێ لە بەردەكان تەمەنیان كە بە ناوی (ترایلۆبایت)ە، (600) ملیۆن ساڵە، هەروەها كەللەسەری كەركەدەنێكی بەبەردبوو پینج ملیۆن ساڵە لەم مۆزەخانەیەدا هەیە، مۆزەخانەكە لە جۆری جیۆلۆجی و لە هەرێمی كوردستانە، سەربەست مەجید خاوەنی مۆزەخانەكەیە، زیاتر لە 40 ساڵە خەریكی كۆكردنەوە و كڕین و هێنانی ئەو بەردانەیە، لە چەندین وڵاتانی جیهانەوە بەردەكان هێنراون. لە عێراقدا تاكە مۆزەخانەیە كە تایبەت بێت بە بەرد، لە ساڵی 2014 كراوەتەوە، ئەو بەردانەی لە مۆزەخانەكەدا هەن، پێیان دەگوترێت «زومرد»كە هی زۆربەی وڵاتانی جیهانە و گەشتیاران و زۆربەی خەڵكی كوردستان سەردانی ئەم موزەخانەیە دەكەن. ئەو موزەخانەیە بۆ ئەوانەیە كە خولیای بواری جیۆلۆجین، هەروەها بۆ ئەوانەی كە توێژینەوە و ڕاپۆرت لەسەر بواری بەرد و گەوهەر و زومرەدەكان ئامادە دەكەن.

 

Top