ئەنفلکردنی بارزانییەکان برینێک لە دیرۆکی کوردستان
ئەنفالی بارزانییەکان یەکێکە لە ترسناکترین وگەورەترین ئەو تاوانانەی کەلەکۆتاییەکانی سەدەی رابردوو بەرانبەر بارزانییەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا کە تیایدا8000مرۆڤی بێ تاوان بەپیرو گەنج وپەککەوتەوە
.لەساڵی 1983بێ سەرو شوێن وزیندەبەچالکران
بەپێی چەندین دەق وبنەمای یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ئەنفال کەبەرانبەر کورد ئەنجامدراوە بە جینۆساید دادەنرێت لەوانە مادەی 2,3لە رێکەوتننامەی قەدەغە کردنی جینۆساید ساڵی 1948 وە مادەی 3لە ڕێکەوتننامەی ژنێڤ 1949 مادەی 6دەستوری دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی 1998 وە سەرەڕای پێشێل کردنی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کەلەساڵی 1948لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەرچوێنرا بۆ ڕێزگرتن لەمرۆڤ بەبێ گوێدانە جیاوازی رەگەزی،نەتەوەیی،ئایینی.
سەڕەرای بونی ئەو بنەمایاساییانە بەلام تائێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست بەجینۆساید ناساندنی ئەنفالی کورد وئەو تاوانە گەورەیەی دەرحەق بە مرۆڤایەتی بێ دەنگ بوە ئەمەش مانای کەمتەرخەمی رێکخراوە نەتەوە یەکگرتوەکانە بەرانبەر گەلی کورد.
لەتاوانە نێودەوڵەتیەکاندا وەک تاوانی ئەنفاڵ 2جۆر بەرپرسیاریەتی دروست دەبێ ئەویش بەرپرسیاریەتی (تاوانکاری نێودەوڵەتی ومەدەنی )یەکەمیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە وەک سەدام ودارودەستەکەی کەبەو تاوانە هەڵساون دوەمیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو دەوڵەتەی تاوانەکەی لەسایەی ئەنجامدراوە کەدەوڵەتە میراتگرەکەیە کە دەوڵەتی ئێستای عێراقە بەپێی مادەی 26لە پڕۆژەی بەرپرسیاریەتی دەوڵەتان بەرانبەر کارە ناڕەواکانیان، بەڵام تائێستا دەوڵەتی عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکە نەبوە سەرەرای ئەوەی لەمادەی 132دەستوری عێراق داهاتوە کە ئاماژە دەکات بۆبەرپرس بونی دەوڵەتی عێراق بە قەرەبوکردنەوەی سەرجەم زەرەرو زیانەکانی قوربانیانی ئەنفاڵ، گەر قەرەبوی مادی شاییستەی زیانلێکەوتوەکان کارێکی قورس بێ بەبیانوە جۆراوجۆرەکان وەک قەیرانی ئابوری ئەوا قەرەبوی ئەدەبی ومەعنەوی هەیە کەداوای لێبوردن لەگەلی کورد بەگشتی وکەس وکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان بکات چونکە کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونی کەس وکاری ئەنفالکراوەکان دەبێ .
لە دۆخێکی وادا کە دەوڵەتی عێراق بەئەرکی یاسایی خۆی هەڵناستێت بەرانبەر قوربانیانی ئەنفال ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایێشی نێودەوڵەتی یە بەبریارێکی تایبەت حکومەتی عێراق پابەند بکات بەقەرەبوکردنەوەی شاییستەی زیانلێکەوتوان.
درودو نەمری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی جێنۆسایدی بارزانییەکان و هەموو شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان
نازەنین عەزیز.
