(دابڕانه كاتیه‌كان و لاسه‌نگه ستراتیژیه‌كان، له‌رووبه‌ری خانه‌واده‌ی بارزان-به‌شی نۆیه‌م)
پوول و ده‌سه‌ڵات دووبنه‌مای كاریگه‌رن، بۆ ئه‌وه‌ی درز له په‌یكه‌ری هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ك بكات، ئه‌و ده‌زگایانه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و حیزبی بن،تاد، جۆرێك له گومان و مه‌ترسی و ناڕه‌وایه‌تی و لاربوونه‌وه‌ی ئاسۆی گه‌شی ئاراسته‌كانی مه‌به‌ستداری ئه‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كان و لێشاوی نه‌هامه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌دیار ئه‌كه‌ون و ناڕه‌زایه‌كی كپ كراوی هه‌ه‌ستپێكراویش شێوازێكی تایبه‌تی وه‌ر ده‌گرێ، بۆیه مه‌شخه‌ڵی ئه‌فكاره‌كانیش ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌چڕی و پڕی كاریگه‌ره‌وه، هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیان داده‌نێن.
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی دابڕانه‌كان و لاسه‌نگه‌كان، بۆته هۆكارێ بۆ ده‌ركه‌وتنی هێزێكی نوی، له‌بواری سه‌رمایه‌داری كه به‌رگی ژماره‌یی له‌به‌ر كردووه، له‌هه‌ڕه‌می خانه‌واده‌ی بارزان، كه مه‌ترسێیه‌كی قووڵ و ڕقاویی و نادادی به‌درێژایی ته‌مه‌نی جكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌میهێناوه و دۆخێكی نه‌خوازراوی پڕ له هه‌ڕه‌شه ئامێز و ئاراسته‌كراوی بێزاری ناسروشتی و ناته‌ندروستی له سه‌ر ئه‌ندامانی تری خانه‌واده داناوه، كه ئاستی بژێویان و داهاتیان به‌و شێوه‌یه نییه، كه كۆتایی به بیر‌و خه‌یاڵیان بێت و چیتر ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی دارایی هزر نه‌كه‌ن، كه ئه‌مانه دوورن له هێڵه ستراتیژییه‌كانی تێر بوون و قه‌ناعه‌ت كردن، ئه‌م حاڵه‌ته تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێز تاكو گله‌یی و گازنده‌ی ببڕێته‌وه و ده‌ست له‌هه‌ندێ كار هه‌ڵبگرێ و له نێوان قۆناغی گوێگرتن و گوێڕایه‌ڵی بووه‌ستێ.
ده‌ر كه‌وتنی چینی فیتۆنه‌ی سه‌رمایه‌داری له جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده و سه‌ركردایه‌تی پارتی وای كردووه، به‌درێژایی ئه‌و بیست و پێنج ساڵه كه توانا و هێزه‌كانی هه‌رێم بوونه كه‌توار به‌ته‌واوی ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی خێرای له‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاره‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی داناوه و بۆته ئاخیزگه‌ی ده‌رهاوێشته‌ی لا به لا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه‌كانی به‌شیوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی.
له‌گرنگترین مه‌ترسیه‌كانی دابڕانه‌كان و لاسه‌نگه‌كان، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
*دابڕانه كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌كانی خانه‌واده‌ی بارزان:
ئه‌مانه بریتین له‌و دابڕانانه‌ی كه زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌هێنه‌رن و فه‌زای ئاڵۆزی و ترازان و كێ و لكانێ دروست ئه‌كه‌ن و كار و كاردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیان داناوه و له كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌رچوونه‌وه و رووخسارێكی كوردستانیی وه‌رگرتووه و زۆر به‌زه‌ق و روون و ئاشكرا له تیڤی و كاناڵ و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس ئه‌كرێت و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی جۆراو جۆری دیار و ناسراون. له‌كاریگه‌رترین ده‌رهاوێشته‌كانیشی ئه‌مانه‌ن:
1-دروستبوونی دوو كاناڵی دیار( رووداو و ئاڤا).
2-دروستبوونی دوو ده‌زگای مرۆیی و خێرخوازی( روانگه و ڤێژه‌ن).
3-دوو ئاراسته‌ی جیاواز و جیاكار كه جووڵه‌ی جیاوازیان پێوه دیاره.
4-دابه‌شكردنی به‌رپرسیاریان پێوه دیاره.
*دابڕانه كۆنتڕڵنه‌كراوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی:
ستراتیژییه‌كانی كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌كان، بریتیه له‌و دابڕانه‌ی له ئاكامی پێكه‌وه نانی سه‌روه‌ت و سامانێكی به‌هێز و كاریگه‌ر كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس بۆنه‌ته خاوه‌ن كۆمپانیا و كه كارودانه‌وه‌ی به‌هێزی له‌سه‌ر هه‌مووسه‌ركردایه‌تی داناوه و به‌ره‌و لاسه‌نگی بردووه، چونكه تای ته‌رازوو به‌هۆی هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌نێ له به‌رپرسانی باڵا بارودۆخێكی پڕ له سه‌رنج و تیبینی فرێ داوه‌ته مه‌یدانی سه‌ركردایه‌تی پارتی چونكه‌سه‌ركردایه‌تی دابه‌شی چه‌ندین به‌شی پووڵداری كردووه، له گرنگترین دابه‌شكاریه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پله‌ی باڵا به‌رزی داراییان پێكه‌وه ناوه.
2-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پله‌ی ناوه‌ندیان وه‌رگرتووه.
3-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پله‌ی نزمیان له دارایی وه‌ر گرتووه
4-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سروشتیانه جووڵه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن.
5-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی زه‌نگینن و به‌ڵام ژیرانه و حه‌كیمانه هیچ شتێكیان نه‌كڕیووه و خۆیان به‌مه‌غددوور و به‌نه‌بوویی نیشانده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش ژماره‌یان زۆره.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی