کابینەى نۆ ، شۆڕشێک دژى گۆشەگیری و رادەستبوون بەرەو گەشەسەندن وسەقامگیرى
لەماوەى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، هەموو هەوڵى نەیارانى کورد و ئەم قەوارەیە بۆ ئەوە بوو ، لاواز و گۆشەگیر بکرێت ، لە هەمان کاتیشدا هەموو ئەو ئاڵنگاری و قەیرانانەى کە لەیەکدا ناوچەکە و جیهانیان گڕتبووە ببێتە هۆکارێک بۆ رادەستبوونى گەلى کورد ، بەڵام بە هەوڵ وئیرادەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان و خۆڕاگرى گەلى کورد ، ئەو پلان و ستراتیژی ورد ، توانرا وردبینانە و ژیرانە ڕووبەڕووى ئەو زنجیرە کۆسپ و پیلانگێریانە بوەستێەوە ، دواتریش شکست بە بەرنامە و نەخشەى بێنێـت کە ئەمڕۆى ئاوەدانى و گەشەسەندنى کوردستانى لێکەوتۆتەوە و کاروانە بەردەوامە بەرەو پرۆژە و دەستکەوتى گەورەتر بۆ گەلى کورد
بینیمان چۆن دەسەڵاتدارانى بەغدا ، بە جۆرها چەکى سیاسى،مووشەک و درۆن ، دارایی ، هەوڵى دروستکردنى ناکۆکیی نێوخۆیی و تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتیی کوردستانییان دەدا، بەڕێگەى بڕینى مووچەى و بودجەى خەڵکى کوردستان ، بەڵام دروستکردنى پرۆژە ستراتیژییەکان و بەنداو ، سایڵۆ ، بەدیجیتاڵکردنى سیستەمى ئیداریی و دارایی و چەندین ژێرخان و سەرخان ، خەونى نەیارانى کورد شکستى پێهێنرا ، ئاشکرایە ، لەماوەى 7 ساڵى رابردوودا لەگەڵ دروستکردنى ئاڵنگاری و دروستکردنى کۆسپ لەبەردەم هەنگاەەکانى حکوومەتى کوردستان لە پرۆژەى چاکسازى و ئاوەدانى ، بەڵام خەڵکى کوردستان لە نزیکەوە باش دەزانن ، سەرۆکوەزیران هەموو کێشە و کۆسپەکانى بەردەمى گۆڕیووە بۆ دەرفەتى بەدەستهێنانى زیاتر لە هەموو بوارەکاندا
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە ، ئەرک و بەرپرسیاریەتیی قورسى بە ئەستۆگڕت ، گەندەڵى و ناوچەگەڕێتى و قەرزێکى زۆر بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گڕتبووە ، بەڵام سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەنگاوەکانى بۆ یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، بەڕەنگاربوونەوەى گەندەڵى و لابردنى ئەو کۆسپانەى کە چەندین ساڵ ڕێگربوون لەبەردەم چاکسازیی کارگێرى و داراییدا شکاند ، هەروەها قەیران و کێشەى مووچە کە چەند ساڵ بوو بە یەکێک لە گەورەترین گرفتەکان هەژمار دەکرا و حکوومەتى بەغدا وەک کارتێکى گوشار لە ڕێگەى دواخستن و یان ڕاگرتنى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان ، خەونى خراپیان دەبینى ، لە هەمانکاتیشدا بۆ بڕینى پشک و شایستە داراییەکانى هەرێمى لە بودجە دا ، هەرێمى کوردستان رووبەڕووى نەبوونى خزمەتگوزارى و گەشەپێدان ببووە ، جگە لەوەى گوشارەکانى بەغدا بە ڕێگریکردن لە هەناردنەکردنى نەوتى کوردستان بۆ بەندەرى جیهان و بازارەکانى جیهان ، وایکرد کە زیانێکى گەورە بە ئابوورى و سەرچاوە داراییەکانى کوردستان بکەوێت ، جگە لەناکۆکییە سەختەکانى نێوان هەولێر وبەغدا بۆ گوشار خستنە سەر هەرێمى کوردستان و دروستکردنى چەندین کێشەى دیکە بۆ بازرگانان و نەناردنى دۆلار هاوشێوەى بازرگانان دیکە ، هەموو ئەمانە کێشە و ئاڵنگاریی گەورە بوون بۆ هەرێمى کوردستان
لەڕووى ئاسایش و سەقامگیریشەوە ، نەیارانى کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەش، بەڕێگەى هێرش وپەڵاماردانى تیرۆریستى بە درۆنى بۆمبرێژکرا و مووشەکى بالستیک بۆ سەر شوێنە ئابوورى و فڕۆکەخانەکان و بارەگانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان و خەڵکى سڤیل و شەهیدوبریندارکردنى دەیان کەس ، هەوڵى تێکدانى سەقامگیرى و ئاستى و گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان یان دا ، وێراى هەموو ئەم رەوشە پڕ کێشانە ، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ماوەى رابردوو و بە ئێستاشەوە ، توانى چەندین دەستکەوتى گەورە و ستراتیژى بەدەست بهێنێت ، بەتایبەتى دانانەوەى قەرزە کەلەکە بووەکان ، هەمەچەشنکردنى داهات ، بەتایبەتى زیادکردنى داهاتە نانەوتییەکان ، ئەنجامدانى چەندین پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى و بەدیجیتاڵکردنى دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان و لەوەش گرنگتر پرۆژەى رووناکى و کارەباى 24 کاتژمێرى
لەوەش گرنگتر حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، بە رێگەى پلانى وردەوە ، کارى کرد بۆ دابەشکردنى مووچە، ئینجا هەوڵەکانیشى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و پشت بەستن بە داهاتى نا نەوتى ، گرنگیدان بە کەرتى کشتوکاڵ، گەشتیارى و هەڵى کار بۆ چین و توێژەکان لە بازاردا ، کوردستانى لە قۆناغێکى گۆشەگیرى و بێ ئومێدى گەیاندە ئاستێکى پێشکەوتوو تر وکوردستانێکى بەهێزتر و ئاوەدانتر
ڵەڕووى سیاسیشەوە ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەوڵەکانى بۆ دروستکردنى سەقامگیرى سیاسى و پەیوەندییەکانى لەگەڵ بەغدا لە پێناو سیاسەتێکى هاوسەنگ و هاوکات لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکەش بەهەمان شێوە دیپلۆماسییەکى ژیرانەى بۆ پارێزگاریکردن لە سەنگ و قەوارەى هەرێمى کوردستان گڕتۆبەر لە پێناو دوورخستنەوەى کوردستان لە شەڕوململانێیە ناوچەیەکاندا
ئەگەر بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندن بۆ کاروهەنگاوەکانى مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بکەین ، نەک هەر شۆڕشێکى نوێى بۆ بەڕێوەبردن لە هەرێمى کوردستان لەڕووى ئەنجامدانى چاکسازى و بەهێزکردنى دامەزراوەکان بەرپاکرد ، وێراى هەموو کۆسپ و ئاڵنگارییەکان سیاسی، دارایی و ئابوورییەکان کە ڕووبەڕوویان بووە ، ئەمەش ئاماژەیەکى روونە ، گەشەسەندن و پێشکەوتن بە هەڵکەوت و وەک دیارى نابەخشرێت ، بەڵکو بەرهەم خوێندنەوە و ستراتیژى وردبینانەو شەونخوونى و بەڕێوەبردنێکى ژیرانەیە کە بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان دەخاتە پێش هەموو بەرژوەندییەکى دیکەى حزبى و کەسییەوە ، وێراى ئاڵنگارییەکان بەڵام کاروانى خەبات و ئامانجەکانى شۆڕش بەردەوامن بۆ بەدیهێنانى هەرێمێکى سەقامگیرتر و بەهێزتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەموو قەیران و ئاستەنگەکان ، لە پێناو داهاتوویەکى باشتر و کوردستانێکى ئاوەدانتر

رێبوار حەمەلاو شوانی