كورد و ده‌مارگیریى داگیركه‌ران
ده‌مارگیرى (التعصب یان prejudice) یان وه‌ك هه‌ندێ سه‌رچاوه به چه‌مكى (پێش بڕیار) ناوى ده‌به‌ن، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى له سایكۆلۆژیا به گشتى و سایكۆلۆژیاى كۆمه‌ڵایه‌تى جێگه‌ى تایبه‌تى هه‌یه و چه‌نده‌ها زانا توێژینه‌وه‌ى به‌پێز و تاقیكردنه‌وه و بیردۆزیان له‌باره‌یه‌وه داناوه و چه‌نده‌ها پێناسه‌ى بۆ كراوه. فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆرد ئه‌و چه‌مكه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات كه بریتیه له حه‌زنه‌كردنێكى بێ بنه‌ما و پێشوه‌خته بۆ شتێك یان كه‌سێك یان گرووپێك، و به تایبه‌ت په‌یوه‌ندار به نه‌ژاد یان ئایین یان ره‌گه‌ز.
فاكته‌رى جیاوازى وه‌ك سایكۆلۆژى، كۆمه‌ڵایه‌تى، په‌روه‌رده‌یى یان بایۆلۆژیكى كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ده‌روستبوونى ده‌مارگیرى و پێشبڕیاره‌وه هه‌یه. هه‌ندێ زانا پێیانوایه ده‌مارگیرى به‌رهه‌مى ئه‌و دژایه‌تى و ناكۆكیانه‌ن كه له نێوان گرووپه‌كان دروست ده‌بێ، كه له ئه‌نجامى هه‌وڵى هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكى هاوبه‌شه، له كاتێكدا بوار بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بۆ هه‌موو ئه‌و گرووپانه له‌بار نیه. له‌وكاته‌دایه كه ئه‌و گرووپانه به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو گرووپ: گرووپێك خۆیى و پێى ده‌ڵێن: "ئێمه". گرووپى دژبه‌ر كه پێى ده‌گۆترێت: "ئه‌وان". ئه‌م جۆره پۆلینكردنه سه‌ره‌تاى دروستبوونى ناكۆكییه‌كان و په‌یدابوونى ده‌مارگیرییه. زیاده‌رۆیى نیه گه‌ر بڵێین له جیهاندا كه‌س و نه‌ته‌وه نیه ئه‌وه‌نده‌ى كورد زیانى له‌و بابه‌ته‌وه دیبێ.
به تێكڕا ده‌مارگیرى ئاراسته‌یه‌كى په‌ڕگیره، كه پێكهاته‌كانى زانه‌كى(مه‌عریفى)، سۆزدارى، و ره‌فتارى له‌خۆ ده‌گرێ. گۆردۆن ئه‌لپۆرت، زاناى سایكۆلۆژى، پێى وایه پێكهاته‌ى ره‌فتاریى ده‌مارگیرى به پێنج قۆناغدا تێپه‌ڕ ده‌بێ:
قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى ناوزڕاندنه، و به‌كارهێنانى قسه‌ى ناشیاو و گاڵته‌جاڕێ له دژى لایه‌نى به‌رامبه‌ر. وه‌ك ئه‌وه‌ى لانیكه‌م له هزار ساڵى رابردوو دژ به كورد ده‌گۆترێت، كه كورد له نه‌وه‌ى جندۆكه‌كانن، و ...هتد. له‌سه‌رده‌مى به‌عسى رووخا‌و به پێشمه‌رگه‌یان ده‌گۆت (مخرب یان هارب)، و له‌م دواییه‌ش ئه‌و قسه و قه‌سه‌لۆكانه هه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌گۆترێت هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، كه هیچ بنه‌ما و به‌ڵگه‌یه‌كى نیه و ته‌نها بۆختانێكه به هه‌رێمه‌كه‌مان لكێنراوه تا به‌هانه خۆشكردن بێ بۆ به ئامانجگرتنى و له‌بار بردنى ئه‌م ده‌ستكه‌وته. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ى ئه‌م پرۆپاگنده‌یه‌ى بڵاوكردووه خۆى ژێربه‌ژێر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، تا راده‌یه‌ك كه ئیسرائیل ئاگادارى هه‌نگاو به هه‌نگاوى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تى و هێڕشه‌كانى كه ته‌نها شانۆگه‌رییه‌كى سیاسى و ته‌كتیكى له‌شكه‌رین، ته‌نها بۆ رازیكردنى لایه‌نگرانى خۆیانه و خۆڵ له چاوكردنى كه‌سانیتره، و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ئاخاوتنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێڕشانه تا ئێستا به قه‌د سه‌رى ده‌رزى زیانى به ئیسرائیل نه‌گه‌یاندووه، چونكه ئه‌و وڵاته بۆێرى ئه‌وه‌ى نیه كه هێڕش بكاته سه‌ر وڵاتێكى وه‌ك ئیسرائیل كه چه‌ندین وڵاتى وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ورۆپایى پشتیوانیى لێده‌كه‌ن.
له قۆناغى دووه‌م دووره‌په‌رێزى دێت، كه خۆى له شێوه‌ى ئه‌و خۆدوورخستنه‌وه‌یه ده‌بینێ كه به درێژایى ساڵانێكى زۆر، بۆ نموونه له سه‌رۆده‌مى رژێمى به‌عس و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ له دژى نه‌ته‌وه‌ى كورد په‌یره‌و ده‌كرا و ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێ كه‌م و زیاد هه‌ستى پێده‌كرێت.
قۆناغى سێیه‌مى ده‌مارگیرى قۆناغى ره‌گه‌زپه‌رستى یان جیاكارییه، كه تیایدا لایه‌نى داگیركارى كوردستان خه‌ڵكى كوردى، كه بچووكترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى مادى، شارستانى، كه‌لتوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بێبه‌ش ده‌كرد. ئه‌و قۆناغه‌ى كه ئێستاش وه‌ك سه‌رده‌مى به‌عس تا راده‌یه‌ك هه‌ستى پێده‌كرێت، و وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له ماوه‌ى رابردوودا له په‌یامێكى خۆیدا ئاماژه‌ى پێده‌دات كه: "... هێشتان بیرۆكه‌ى شۆڤینیه‌ت دژ به كورد هه‌ستى پێده‌كرێت". و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتن به تاكره‌وى عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
قۆناغى چواره‌م قۆناغى هێڕشى فیزیكییه، كه خۆى له تووندوتیژى له دژى گرووپ یان نه‌ته‌وه و یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ده‌بینێ. وه‌ك تاوانه‌كانى كه رژێمى پێشووتر دژ به نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌نجامى دا و ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێ جار نا جار پیاده‌ده‌كرێت. وه‌ك رووداوه‌كانى دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر نموونه‌ى نوێى ئه‌و قۆناغه له ره‌فتارى داگیركه‌رانى كوردستان بوو، كه هیچى كه‌متر نه‌بوو له ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه‌ى به‌عسیه‌كان، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌نفال له سه‌ده‌ى بیسته‌م و هێڕشه‌كه‌ى دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر به پاڵپشتى هێزێكى ده‌ره‌كى و له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م ئه‌نجامدرا.
قۆناغى پێنجه‌م قۆناغى له‌نێوبردنى یه‌كجاره‌كیى به‌رامبه‌ره، كه به بێ جیاوازى له نێوان ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه و گرووپى دیكه ئه‌نجام ده‌درێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌دام له سه‌رده‌مى خۆى له‌گه‌ڵ كورد كردى، و ته‌نانه‌ت هیچ جیاوازییه‌كى نه‌كرد و هه‌ندێ له كه‌س و ئه‌وانه‌ى كه جاشى خۆشى بوون و خزمه‌تى به‌عسیان كردبوو له‌سێداره دا و له‌نێوى بردن. یان ئه‌وانه‌ى له سه‌رده‌مى ئێستا دا خزمه‌تى داگیركه‌رانى كوردیان كردووه و بوون به ده‌مڕاستى ئه‌وان و دژایه‌تى قوتى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كوردستانیانیان ده‌كرد به‌ڵام له ئایینده‌دا هه‌ر له لایه‌ن نه‌یارانى كوردستانه‌وه ده‌خرێنه زبڵدانى مێژوو و ته‌نها ریسوایى و رووره‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێ له توێژینه‌وه‌كان پێیانوایه كه هه‌ندێ جۆرى ده‌مارگیرى زۆر ناخایه‌نێت، وه‌ك ده‌مارگیریى ئه‌مریكییه‌كان دژ به ژاپۆنیه‌كان له كاتى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى و دواى هێڕشه‌كه‌ى ژاپۆنییه‌كان بۆ سه‌ر (پۆل هابر)، به‌ڵام پێده‌چێ ده‌مارگیریى نه‌ته‌وه‌كانى دژ به كورد زۆرى خایاند، و ئه‌ویش زیاتر لاى هه‌ندێ كه‌س و گرووپ و به‌تایبه‌ت لایه‌نى سیاسى. به‌شێكى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دژ به كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانى وه‌ك كورد زۆردارى و تووندوتیژى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانى ده‌ست رۆیشتوو و زلهێز ماستاوچیه‌تى ده‌كه‌ن و نا‌وێرن له دژى ئه‌وان بوه‌ستن، و له لایه‌كیتره‌وه حه‌ز به پاراستنى به‌ها كۆنه‌كانى كلاسیكى خۆیان ده‌كه‌ن و ملكه‌چى ئه‌و جۆره به‌هایانه‌ن و نایانه‌وێ خۆیان بگۆڕن.
پسپۆرانى ده‌روونناسى پێیانوایه كه یه‌كتر ناسینى نه‌ته‌وه‌كان رۆڵێكى به‌رچاو له كه‌مكردنى ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى و نه‌ژادپه‌رستى ده‌گێڕێ. بۆیه‌ش لێره‌دا له جێگه‌ى خۆیه‌تى ره‌خنه له‌وانه بگیرێت كه به‌ناوى ئیسلامه‌وه له نێو جه‌رگه‌ى میلله‌تى كورد په‌یدا بوونه و له جیاتى ئه‌وه‌ى كه بۆ ئه‌م میلله‌ته ببن به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رزگاربوون له‌و ده‌مارگیرییه‌ى كه هه‌ڵقووڵاوى كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگى وڵاتانى به‌ناو ئیسلامییه له دژى نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان، بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكى كۆرتمه‌ودا، ئه‌ركى سه‌ره‌كیى خۆیانیان له‌بیركردووه و بوونه‌ته ئامرازى ده‌ستى نه‌یارانى كورد بۆ له‌ناوبردنى ئه‌زموونى هه‌رێمه‌كه‌مان. له كاتێكدا كه ئه‌وان ده‌بوایه ببن به ده‌نگى ره‌سه‌نى كورد بۆ گۆێچكه‌كانى ئه‌وانه‌ى له ژێر سێبه‌رى ناوى ئیسلام دژایه‌تى میلله‌تێك ده‌كه‌ن، كه به گه‌واهیى مێژوو، زۆر خزمه‌تى ئیسلامى كردووه و زیاتر له هه‌ر كه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ئێش و ئازاریان به‌ده‌ست وڵاتانى به‌ناو ئیسلامه‌وه چێشتووه.
ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه له‌یاد نه‌كه‌ن كه ئێمه میلله‌تێكى زیندووین و وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر مافى خۆمانه دان به مافه ره‌واكانمان بنرێت و له‌و ده‌مارگرژییه‌ى سه‌دان ساڵه دژمان پیاده‌ده‌كرێت دوور بین تاوه‌كو پێكه‌وه و شان به شانى وڵاتانى جیهان رووبه‌رووى ئه‌و ئاڵنگارى و ئاسته‌نگانه ببین كه به‌رۆكى مرۆڤایه‌تى گرتوون وه‌ك تیرۆر، گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا، و ... هتد، و له‌و به‌ینه‌شدا ببین به جێگه‌ى شانازى مرۆڤایه‌تى و به‌ها مرۆڤییه‌كانى.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*