سایكۆلۆژیاى پێكه‌وه ژیان لاى كوردستانیان
فه‌لسه‌فه و رێبازى پیرۆزى بارزان، لانیكه‌م له ماوه‌ى سه‌دوپه‌نجا ساڵى رابردوو هه‌م بانگه‌شه‌ى بۆ پێكه‌وه ژیان كردووه و هه‌م به كرده‌وه‌یى و پراكتیكى هه‌وڵى چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنى داوه، تاوه‌كو ئه‌مرۆكه، كه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانداین ئه‌م هه‌وڵانه به‌رده‌وامه و به‌رێزان سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌و په‌ڕى توانایه‌وه، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكهن و به هه‌موو توانایانه‌وه پشتهوانیى لێده‌كه‌ن.
له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه كه مرۆڤ به سروشت بوونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆیه پێكه‌وه ژیان به‌شێكى جیانه‌كراوه‌ى ژیانى مرۆڤایه‌تییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه به راستى و دروستى هه‌وڵى چه‌سپاندنى ده‌ده‌ن، و ئه‌مه خۆى له خۆیدا كاریگه‌رییه‌كى به‌هێزى له‌سه‌ر كه‌سێتى مرۆڤه‌كان، چ ئه‌وانه‌ى جێبه‌جێى ده‌كه‌ن و چ ئه‌وانه‌ى كه لێى سوودمه‌ندن، هه‌یه.
دواى ئه‌وه‌ى زیگمۆند فرۆید (1856-1938) به‌شى نه‌ستى له پێكهاته‌ى كه‌سایه‌تى دا دۆزیه‌وه، ئه‌و چه‌مكه و پێكهاته‌یه بووه به‌شێك له‌و شرۆڤانه‌ى كه بۆ كه‌سێتى مرۆڤ ده‌كرێن. به پێى بۆچوونى فرۆید ویژدانى نائاگاى مرۆڤ به‌رده‌وام چاودێرى هه‌ر هزر و بیركردنه‌وه و كار و كرده‌وه‌یه‌كى مرۆڤه‌كان ده‌كات، چونكه ئه‌و لایه‌نانه له رووى پڕكردنه‌وه‌یان به پرۆسه‌یه‌كى هه‌سته‌وه‌رى دا ده‌رباز ده‌بن و بریتین له هه‌موو ئه‌و زانیارى و پێدراوانه‌ى كه له رێگه‌ى پێنج هه‌سته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى مرۆڤه‌وه، پێى ده‌گه‌ن، و به پرۆسێسێك دا تێپه‌ڕ ده‌بن تاوه‌كو ده‌گه‌ن به مێشك و له كوتاییدا پرۆسه‌ى دروستكردنى سیسته‌مى بڕواى تاكه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێت. بهواتایهكیتر سیسته‌مى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بڕواكانمان به‌و شێوه‌یه رووده‌دات.
كاتێك كه مرۆڤه‌كان هه‌وڵى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى پێكه‌وه ژیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێ مرۆڤه‌كان رێز له یه‌كترى بگرن و جیاوازییه‌كانى یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و دان به بوونى یه‌كتر بنێن، و ده‌ست له نكۆڵى یه‌كتر هه‌ڵگرن، و به پێى توانا یه‌كبگرن و یه‌كتر بپارێزن و له دابینكردنى پێداویستییه‌كانى یه‌كتر درێغى نه‌كه‌ن. بهواتایهكیتر هه‌موو ره‌فتار و كردار و هزر و بۆچوون و تێڕوانینه‌كانى ئه‌وان به هاوته‌ریبى به‌ڕێه ببرێن و ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ویژدانى نائاگاى مرۆڤ زۆر پێیه‌وه هه‌ستیاره و له هه‌موو كاتێكدا، چ له ئاستى به ئاگایى یان له ئاستى بێئاگایى هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى ده‌دات و به شتێكى راست و ره‌واى ده‌زانێ، بۆیه هه‌ر كاتێك وه‌ها روونه‌دات كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى و خراپ ده‌كاته سه‌ر كاره‌كه‌ى، و به‌هۆیه‌وه سیسته‌مى بڕوا و خۆبڕواكردن به خۆى، و له ئاكامدا لایه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه‌سێتى هه‌ر دوو لایه‌ن دهرۆخێندرێت.
و ئه‌مه زیانێكى گه‌وره‌یه له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌درێت، كه قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى زۆر سه‌خته. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك كه هه‌موو بنه‌ماكانى پێكه‌وه ژیان جێبه‌جێده‌كرێن ئه‌مه خۆى ده‌بێته سیگنالێك و ده‌گاته ویژدانى نائاگاى كه‌سه‌كان، و ده‌ربازبوونیان به‌و پرۆسه‌یه‌ى كه پێشتر باسمان لێى كرد، ده‌بێته هۆكارى دروسبوونى دۆخێكى خوازراوى گۆنجاو، كه تیایدا له لایه‌ك تاكه‌كان هه‌ست به ره‌زامه‌ندى و به‌خته‌وه‌رى و شادى ده‌كه‌ن، و له لایهكیترهوه تیایدا بیناى كه‌سێتى و به‌تایبه‌ت سیسته‌مى متمانه و بڕوابه‌خۆبوون به جوانترین شێوه دروست ده‌كرێت.
له‌وكاته‌دا ئه‌وانه‌ى پابه‌ندن به بنه‌ماكانى پێكه‌وه ژیان به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌بینرێن كه كار ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى یه‌كگرتوو و به‌خته‌وه‌ر، و تاكه‌كانى به‌و په‌ڕى جۆش و خرۆشه‌وه كار ده‌كه‌ن له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، به دوور له فاكته‌ر و هۆكاره تێكده‌ر و رۆخێنهره سایكۆلۆژى و كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و مێژووییه‌كان، و ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ویژدانى نائاگاى مرۆڤه‌كان مه‌به‌ستیه‌تى له ناخى كه‌سه‌كان به‌دیبهێنێ، و هه‌مان ئامانجى هاوبه‌شى پرۆسه‌ى جوانى پێكه‌وه ژیانه، كه ئه‌مرۆ له كوردستان به‌دیده‌كرێت و بووه‌ته مایه‌ى شانازیى نێوخۆیى و ناوچه‌كه و جیهان.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*