دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لەگەڵ دوو دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە ئێران
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: کە دوو دیپلۆماتکاری فەڕەنسا لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە "کارێکی زۆر جیددی تۆقاندن" کراونەتە ئامانج و یەکێک لەوان تووشی ئازاری جەستەیی کراوە.
ئەو دیپلۆماتکارانە درەنگانی ئێوارەی یەکشەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی ئێکس نێت، بە "پێشێلکردنی ئاشکرای پارێزبەندی دیپلۆماسی" ناوی بردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو دیپلۆماتکارەکە "بەبێ هیچ هۆکارێک بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، و یەکێکیان دەستدرێژی جەستەیی کراوەتە سەر"، پێش ئەوەی بتوانرێت بگەڕێتەوە باڵیۆزخانەی فەرەنسا.
ناوبراو هۆشداری دا لەوەی کە ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نابێت و لێکەوتەی لێدەکەوێتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
