کێ دژى کاراکردنەوەى پەرلەمان و ئیرادە گەلى کوردستانە ؟
ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانى ئەمڕۆى کوردستان و دەستوەردانى دوژمنانى کوردستان و بەکارهێنانى هەندێک لایەن لە سلێمانى بۆ ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و ڕێگریکردن هاتنى پەرلەمانتاران و بارمتەکردنیان بۆ مەبەستى سیاسى ، ئاماژەیە بۆ جۆرێک دیکتاتۆرى و بەرتەسککردنەوەى ئازادییە سیاسییەکان ، ئەوەش خۆى لە خۆیدا ئاماژەیە بە پاشەکشێیەکى مەترسیدار لە پرۆسەى دیموکراسیدا و بەکارهێنانى هێز لە جێگەى دەنگ و ئیرادەى خەڵک
ئەوەى ئێستا یەکێتیەکەى بافڵ و کڵکەکەى شاسوار نەوەى نوێ، دەیکەن ، پەیرەوکردنى پیلان و نەخشەیەکى نەیارانى کوردستان بۆ لێدانى قەوارەى هەرێمى کوردستان و سەروەرییەکان کە پارتى دیموکراتى کوردستان وەک کۆڵەیەکى سەرەکى بەهێز و قەڵایەکى پۆڵایین پارێزگارى لە قەوارەیی دەستوورى و یاسایی هەرێمى کوردستان دەکات ، لە بەرامبەردا ئەو لایەنانە بە زێهنیەتى بارمتەگرى و بەکارهێنانى هێز و سیاسەتى لاوازکردنى پێگەى هەرێم و ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان بەکاردێنن ، ئەویش بەڕێگە هەندێک دروشم و داواکارى نابەجێ کە دیارە ئەویش لەبەرژوەندى خەڵکى کوردستان نییە و تەنها هاوپەیمانییەکى سەر کاغەزە بۆ چەند رۆژێک
یەکێتیەکەى بافڵ تاڵەبانى و قۆرخکارى و بارمتەکردنى جوگرافیاییەک و ستەمى مێژوویی لە خەڵکى سلێمانى
رۆژێک شارى سلێمانى کە ،لە هەمانکاتیشدا بە پایتەختى رۆشنبیرى ناسراوە ، بەدرێژایی مێژوو خەباتى لە پێناو ئازادى و ڕەتکردنەوەى ستەمکارى و بەرگریکردن لە مافەکانى گەلى کورد کردووە ، بەڵام جێگەى داخە ئەمرۆ ئەو شارە لەلایەن چەند لایەنێکى مافیایی و خۆپەرستەوە بە بارمتەگیراوە و لەهەمانکاتیشدا دەست بەسەر هەموو جومگە ئیداریی ودارارییەکانیشدا گیراوە ، کاتێک هێزێکى سیاسى و خۆسەپێن ، ناوچەیەکى جوگرافى و خێروبێرەکانى بەتەنها بۆ بەرژوەندى خۆى و حزبەکەى بەکاردێنێت ، ڕێگریکریش لە نوێنەرانى یاسایی خەڵک دەکات بەشدارى لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بکەن ، ئەوەش خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە شکستى سیاسى و حکوومڕانى بەکارهێنانى هێز و خۆسەپاندن
نوێ پۆپۆڵیزمێک بەناوى نەوەى نوێ؛ بازرگانێکى دەنگفرۆش وخۆپەرست
خۆسەپاندن ، ئەوەى ئەمڕۆ کەس ولایەنێک بەناوى حزبێکى کوردى دەیکات ، نەک دوورە لە هەموو پێوەرە نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرییەکان ، بەڵکو ئاماژەیە لە بەکرێگیراویی لەلایەن هەندێک دەستى دەرەکییەوە ، بۆ پەلاماردانى دامەزراوەکان و سەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان بە دەمامکى ئۆپۆزسیۆن بوونێکى ساختە ، بە پاڵپشتى دەزگەیەکى راگەیاندن دژى هەموو پیرۆزییەکانى کوردستان و لە پێناو مەرامى کەسى و حزبى ، ئەوەى شاسوارى نەوەى نوێ دەیکات ،تەنها شانۆگەرییەکى هەگبە بەتاڵ بۆ ڕاکێشانى هەست وسۆز و دەنگى خەڵک بەتایبەت کەسانى ساویڵکە لە ڕووى بیروهزرى سیاسییەوە ، ئینجا بەدیهێنانى خەونى ناحەزانى ئەم گەل و قەوارەیە
مەترسییێن هاوپەیمانى ناچارى وزۆرەمڵێ بۆ دژایەتى قەوارەى هەرێمى کوردستان
قەوارەیە ئەوەى لەماوەى رابردوودا ، یەکێتیەکەى بافڵ و نەوە نوێەکەى شاسوار کردنیان ، نەک هەر هاوپەیمانییەکى ئاسایی بۆ خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان بوو ، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ زیاتر قۆرخکارى وداگیرکارى خاکفرۆش و بازرگانى دەنگ ، ئەوەش بۆ ئەوەى زیاتر بە سەروەرى قەوارەى هەرێمى کوردستان و پرۆسەى دیموکراسییەکەى بگەێنن ، خەونى ئەوان هەمان ویستى نەیارانى کوردستانە ، بۆ ئەوەى زیان لە شوناسى و پێگەى سیاسى و دیپلۆماسى هەرێى کوردستان بگەێنن ، ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان ، ئینجا بەڕێزیکردن بە دەنگ و خەباتى پێشمەرگە و خوێنى شەهیدان و خەباتى دەیان ساڵەى گەلى کورد
کورد لاوازکردنى پێگەى هەرێمى کوردستان بەرامبەر بە عێراقى فیدراڵى
مێژوو گەواهیدەرە پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە لە سەنگەرى پێشەوەى بەرگریکردن وداکۆکیکردن بوو لە پارێزگارکردن لە مافەدەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان لە عێراقدا ، بەڵام هەندێک لایەن وەک یەکێتیەى بافڵ و نەوەى نوێی شاسوار هەمیشە هەوڵیانداوە لە ناوخۆ درز ولێکترازان دروست بکەن و لە بەغدا لەگەڵ نەیارانى کورد ، هەوڵیانداوە زیان بە سەنگ وپێگەى هەرێمى کوردستان بگەێنن و لاوازى بکەن وڕێگەش بۆ نەیارانى دەرەکى خۆش بکەن. لەکاتێکدا هەرێمى کرودستان پێوەستى بە بیروهزرى ئاوەدانى ، سەقامگیرى ، زیاتر چەسپاندنى سەروەرى یاسایە، ئەوەش ناورۆکى شێوازى حکوومڕانى و زانست وباوەرى پارتى دیموکراتى کوردستانە
[7/18/2026 2:46 PM] Rebwar Shwani: بۆیە ، کاتى ئەوە هاتووە ، خەڵکى هوشیار و رۆشنبیرى کوردستان و سلێمانى هەموو راستیەکان لە سەر بنەمایی دەستکەوت وبەرپرسیاریەتیەکان وکردار هەڵبسەنگێنن ، ئەویش نەک وەک هەندێک لایەن تەنها بە گوتارو دروشمى بەتاڵ و گەورە ، بۆیە کاتى ئەوە هاتوو کۆمەڵگەى هوشیار رووبەڕووى هەموو ئەو هەڵوێستانەببنەوە کە مەرامیان تێکدانى داهاتوویی نیشتیمانى ئەم گەلە ستەملێکراو و ئەزموونەکەیەتى کە بەرهەمى فرمێسک وخوێنى و ئارەقەى هەزاران شەهید و پێشمەرگە و دڵسۆزانى ئەم کوردستانەیە ،ببنەوە

رێبوار حەمەلاو شوانی