(دابڕانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌ناری ته‌قینه‌وه-به‌شی هه‌شته‌م)
هه‌ر دابڕانێك له‌دابڕانه‌كان، هێزێكی كاتێ و هه‌میشه‌یی هه‌یه، بۆ دروستكردنی دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌ری كارتێكردنیشیان هه‌میشه به‌شێوه‌ی خێرا و له‌سه‌ره‌خۆیه و به‌درێژایی ڕه‌و ڕه‌وه‌ی مێژوو به‌هۆی هێز و توانای تۆكمه و پته‌وی گه‌وهه‌ری خۆیه‌وه، مه‌ترسیه قووڵه‌كانی له‌نێویشیاندا ڕه‌گ و ریشه‌ی به‌رفراوان قایم ئه‌كه‌ن و ده‌رهاوێشته‌كانی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ترسداری فڕێ ئه‌ده‌نه سه‌ر رووبه‌ری خانه‌واده‌ی بارزان، ئه‌م ده‌رهاوێشته‌ی فڕێدانه‌ش به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ئه‌بێته ئاخێزگه‌ی له‌دایك بوونی دابڕانێكی زۆر مه‌ترسیدار وهه‌ڕه‌شه هێنه‌ر بۆ خولقاندنی تووشبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی و پووكانه‌وه‌ی جومگه هه‌ستیار و ستراتیژیه‌كانی تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان و دروستبوونی فه‌زایه‌كی له‌بار و گونجاو بۆ هاتنه كایه‌ی دابڕانێكی زۆر گه‌فه‌دار و نزیكبوونه‌وه له‌خولقاندنی دابڕانی شانه‌كانی سه‌ختی كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌دیار كه‌وتن و دروستبوونی درز و كه‌له‌به‌ر و بۆشایی ناسروشتی كه ته‌ژیه له‌ڕق و كینه؛ كه له‌جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده‌ی بارزان له‌دایك ئه‌بن، ترازانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ئه‌بنه پاڵنه‌ری راسته‌قینه و ڕاسته‌هێڵێكی ڕاست و ڕه‌وانه بۆ چه‌سپاندنی هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی بێزاری و ره‌شانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ستانی سه‌ردانیكردنی سروشتیانه‌ی به‌رده‌وامی یه‌كتری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شانه‌كانی خێزانداری یه‌كجاره‌كیی و هاتنه‌كایه‌ی هه‌ستی دوور كه‌وتنه‌وه و هه‌ڵكردنی بای گڕه‌ی نامۆیی جووڵه‌یان و هه‌ڵشاخانی به‌رده‌وامی تووندی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و سه‌رانسۆی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش، به‌ره‌و له‌قبوونی پێگه‌كانی جه‌مسه‌ر به‌ندی پایه‌كانی ئه‌ندامانی فیتۆنه‌ی راگرتنی خانه‌واده‌ی بارزان-ی، لێده‌كه‌وێته‌وه و تێكڕای گه‌وهه‌ری ئه‌و نامۆیی و ناسروشتیه‌ش كه له‌بازنه‌ی خانه‌واده روویداوه، به‌ره و كه‌ناری ته‌قینه‌وی نائارامی و نائومێدی ئه‌بات و بارودۆخێكی نوێ له‌دایك ئه‌بێ، كه ناسراوه، به دۆخی به‌رهه‌م هاتووی شێواویی، له‌گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانی هه‌ڵێسانی روودانی گه‌وهه‌ری دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-بوونی باڵاده‌ستیی ئه‌ندامانی خانه‌واده بۆته هۆكاری ڕستی دامه‌زراندنی بناخه‌ی نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێناوه و فه‌زای ئاڵۆزی و جۆرێك له‌ده‌نگۆی ده‌گمه‌ن و بیری نائومێدی روواندووه.
2-باڵاده‌ستیه‌كانی ئه‌ندامانی خانه‌واده، جۆری بڕیار و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان وشك و برینگه و كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام درێژه به هه‌راوهه‌ر به‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی خۆیان ئه‌ده‌ن و بێ ئه‌وه‌ی لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی ره‌چاو بكه‌ن.
3-گرێ به‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌بازنه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دان، كه دووری و نزیكی له‌لایه‌ن باڵاده‌سته‌كانه‌وه په‌یڕه‌و كراوه.ته‌نانه‌ت ئێستا روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خانه‌واده كردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی سێ لاسه‌نگی مه‌ترسیداری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو خانه‌واده دروست بێ و كه دیارده‌ی نائۆمێدی له نێو تاكه‌كانی تر به‌رهه‌م بێنێ.
4-دروستبوونی دۆخێكی مه‌ترسیدار كه سه‌رچاوه‌ی له پوولداریه‌وه گرتووه، ده‌وڵه‌مه‌ندی باڵاده‌سته‌كان بۆته هۆكاری چڕبوونه‌وه‌ی بیر وخه‌یاڵی تاكه‌كانی ناباڵاده‌ست، كه گه‌وهه‌ر و رووخساری دارایی هه‌میشه بۆته چه‌قی قورسایی بیركردنه‌وه‌ی هه‌نێ له ئه‌ندامانی ساده‌ی خانه‌واده له‌سه‌ر خاڵی دارایی بووه.
5-له‌بار و گونجاوی ئه‌ستێره‌كانی خانه‌واده بۆ وه‌رگرتنی ساده‌ترین زانیاری هه‌ر چه‌نده راست بێ و یان هه‌ڵه‌بێ،گه‌وهه‌ری زانیاریه‌كان گرنگ بن یاخود گرنگ نه‌بن ئه‌مانه كاری هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و زۆر پشتی پێ ئه‌به‌ستن و جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سزای جۆراو جۆری تووندیشی ئه‌ده‌ن و بێ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی وردی بۆ بكه‌ن ئاخۆ چۆن ئه‌م زانیاریانه له‌چ كانیاوێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه چونكه هه‌ر زانیاریه‌ك نابێت ته‌نها سزای بدرێت به‌ڵكوو هه‌ندی جار ده‌بێ ئامۆژگاری و روون كردنه‌وه و ده‌رخستنی لایه‌نی خراپه و باشه‌ی بۆ ڕاڤه بكه‌ن.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی