ئێران لەبەرامبەر ئەمەریکا باوبژی سکی بە هەرێمی کوردستان دەرەکات
ماوەیەکە ئێران و میلیشای سەربە تاران بێ سەڵمینەوە هێڕش دەکاتەوە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەئامانج گرتنی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە،وەک کردەیەکی تیرۆریستی بەئاشکراو بێ شاردنەوە،ئەو کردەوانە ئەنجام دەدات و بەبەرچاوی جیهان و زلهێزەکانەوە خەڵکی مەدەنی هەولێری کردۆتە ئامانج،کە کردەوەی لەو شێوەیە ئەوپەڕی ناموڕاڵی و کاری ترسنۆکانەیە لەلایەن وڵاتێکی زلهێزی ناوچەیی وەک ئێرانەوە هێڕش بکرێتە سەر هاوڵاتیانی بێ دیفاعی شاری هەولێر،کە بێگومان هێڕشکردنەکە کارێکی ترسنۆکانەو تیرۆریستییە،ئەوپەڕی فەشەلی سیاسی جمهوری ئیسلامی ئێرانە دەرهەق بە گەلی مەزڵومی هەرێمی کوردستان،ئەوە ئەوپەڕی فەشەلی سیاسی پێ دەگوترێت،کاتی هاوسێکەت بەئامانج دەگریت لە خۆڕای و بێ هیچ بنەمایەکی ڕاستی،لەبەر ئەوەی پەتی درۆ کورتە و لە ئان و سات دەپسێ،ئێران و هاودەستەکانیان ئەوەندەی دەستیان بەدرۆوە گرتوە،ڕاستیان لێ گوم بوە،بۆ شەرعیەت دان بەکردەوە تیرۆریستیەکانیان، لێشاوێک لە درۆیان خستۆتە گەر بۆ شاردنەوە شکستەکانیان، دەیانەوێت لەڕێی درۆو بوختانەوە شەرعیەت بە پەلامارەکانیان بدەن،سەیرو سەمەریە جمهوری بەناو ئیسلامی ئێران بۆ ڕەوایی کردەوە تیرۆریستیەکانیان پەنا بۆ هەڵبەستنی درۆ بدەن و میلەتکی داماوی برینداری وەک گەلی کوردستان بکەنە ئامانج و بە بۆنەو بێ بۆنە درۆن و موشەکەکانیان لە جەستەی خەڵکی مەدەنی تاقی بکەنەوە،لە کاتێک دا ئیسلام دەبێت ڕێز لە بنەماکانی مرۆڤایەتی بگرێت و پەیڕەوی بەندەکانی قورئان بکات،نەک برای موسڵمانی خۆی بکاتە ئامانج بەبەهانەی ئەوەی بەدوای بەرژەوەندی ئیسرائیلەوەیەو دژی جموجۆڵی مۆساد و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاوە هێڕش دەکاتە سەر هەولێری پایتەخت،ئەگەر وایە بڕۆن پەلاماری تەلئەبیب بدەن بە قەولی خۆتان لە گەڵ زەوی ڕاستی دەکەنەوە،یان هەوڵ بدەن سنوور و ناوجەرگەی تاران کۆنتڕۆڵ بکەن کەهەر ڕۆژەو کۆتای بەژیانی پلەدارێتان دێنن،ئەوە لوبنان و عێراق و پێشتر سوریا ئێوە حوکمی دەکەن و بەڕێوەی دەبەن،گەر دژی بەرژەوەندی ئەمەریکان بڕۆن بنکەو بارەگاو قونسڵیەیی ئەمەریکی لە دەوروبەرتان بە ئەمانج بگرن، نەک هەوڵێرو هەرێمی کوردستان ، کە لەوەتی هەیە دۆستایەتیتانی کردوە،گەر ئازان و بەواقیعی دژی بەرژەوەندی ئیسرائیلن درۆنەکانتان لەوێ بەگەڕ خەن نەک پەلاماری گەلێکی مەزڵومی وەک کورد بدەن،کە هەمیشە ئێرانی بە دۆستی خۆی زانیوە،ئەگەر ئەشتانەوێت خۆتان لێ تاقی بکەنەوە لە شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بگەڕێنەوە بۆ مێژوی خوێناوی ناوچەکە کە زۆر لە داگیرکەرانی کوردستان خۆیان تاقیکردەوە،تەنانەت چەکی قەدەغەکراوی وەک کیمیاوی و بۆمبی هێشوی و زیندان و سووتماک و زیندەبەچاڵکردنی ژن و مناڵ و پیرو پەکەوتەشیان تاقی کردەوە،بەڵام نەیانتوانی ئیرادەو ورەی خەڵکی کوردستان کپ بکەن،ئێمە بۆ ئێوەی ئەسەلمێنین و ڕابەرەکانتان لەوە ووریا دەکەینەوە نەک بە ئێوە و چڵکاوخۆرەکانتان، بە هەموو ناحەزانی گەلی کورد،ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن، سەرکەوتن هەر بۆ مەزڵومیەتی گەلی کوردو دۆزە ڕەوایەکەیەتی.

ئەسرین عاسی شوانی